Shadow Shadow

رووسیا: لە٪99ی کارەکانی ڕادەستکردنی 400-S بە تورکیا تەواو بووە

16:50 چوار شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

سەرۆکی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری S-400 رایگەیاند بۆ رادەستکردنی سیستەمەکە بە تورکیا لە ٪99ی کارەکانیان تەواوکردووە مانگی داهاتوو ئامادەی ڕادەستکردن دەبێت.

.

ئالێکساندەر میخیەڤ سەرۆکی کۆمپانیای رۆسبۆن ئێکسپۆرت، تایبەت بە پیشەسازی بەرگریی رووسیا، رایگەیاند، ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی چەند بەشێکی لۆجستین و مانگی داهاتوو ڕادەستکردنەکە دەست پێدەکات.

.

پرسی کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی S-400 لە لایەن تورکیاوە نیگەرانی ئەمریکای دروستکردووە.

.

لە نوێترین هەڵوێستی کۆشکی سپیدا، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیران، مارک ئیسپەر وەزیری بەرگەی ئەمریکا ڕایگەیاند تورکیا پاشگەز نەبێتەوە لە کڕینی s-400 گەمارۆی دەخرێتە سەر.

.

هەر لەوبارە دوێنی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوەکردەوە، لە کڕینی سیستمەکە پاشگەز نابنەوە و لەوادەی خۆیدا ڕادەست دەکرێت.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل