fbpx
Shadow Shadow

روانگەى سوری: شەڕێکى سەخت لەنێوان میلیشیاکانى سەر بە تورکیا و هەسەدە لەئارادایە

19:30 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رایگەیاند “به‌پاڵپشتى هێرشى ئاسمانى فڕۆكه‌كانى توركیا چه‌كدارانى میلشیاکانى سه‌ر به تورکیا له‌ناوچه‌ى حه‌سه‌كه‌ و گرێ سپى شه‌ڕى سه‌خت به‌رده‌وامه‌ و چه‌ندین شه‌ڕڤانى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ش شه‌هید بوون.

.

ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات “چه‌كدارانى‌ میلیشیاكانى سه‌ر به تورکیا سەر لەئێوارەى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه)‌،له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ى حه‌سه‌كه‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستان و شه‌ڕێكى سه‌خت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ له‌و ناوچه‌یه‌ به‌رده‌وامه”‌.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قۆڵێكیان له‌ سه‌رێكانیه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووه‌ و قۆڵى دووه‌میان له‌ده‌رباسیه‌ و قۆڵى سێهه‌میشیان له‌حه‌سه‌كه‌وه‌یه‌، له‌ئاسمانیشه‌وه‌ فڕۆكه‌كانى توركیا به‌چڕى بۆردومانى ناوچه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى شه‌هیدبوونى چه‌ند شەڕڤانێکى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات.

.

ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه‌، به‌هۆى بۆردومانه‌كانى فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ى پیشه‌سازى له‌حه‌سه‌كه‌ سه‌ره‌ڕاى كوژراوه‌كان چه‌ندین بریندار له‌ هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ هه‌یه‌، و چه‌كدارانى‌ میلیشیاكانى سه‌ر به تورکیاش توانیویانه‌ ڕێگه‌ى هاتووچۆى نێوان حه‌سه‌كه‌ و ده‌رباسیه‌ بپچڕێنن.

.

ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ روونیکردۆتەوە‌، له‌قۆڵى قامشلۆ‌وه‌ و به‌هۆى بۆمبارانكردنى ناوچه‌كه‌وه‌ دوو منداڵ شەهید بوون و هاوڵاتیه‌كى تریش بریندار بووه‌.

.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ڕوانگەکە، گه‌ڕە‌كى هیلالیه‌ له‌ڕۆژئاواى شارى قامشلو به‌خه‌ستى له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ هێرشى کراوەتە سەر و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ده‌وروبه‌رى گرێ سپیش له‌نێوان هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ و میلیشیاكانى سه‌ر به تورکیا شەڕ  به‌رده‌وامه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل