fbpx
Shadow Shadow

روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ: هێزێکی زۆری ئەمریکا گەڕانەوە ڕۆژئاوای کوردستان

15:21 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە فەرمی گەڕانەوەی بەشێکی دیکەی ھێزەكانی ئەمەریكای بۆ چەند بنکەیەکیان لە رۆژئاوای كوردستان، ڕاگەیاند.

.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوى رابردوو زیاتر لە 500 سەربازی ئەمەریكی، گەڕاونەتەوە بنكە سەربازییەكانیان لە تەلتەمر و تەل بیدەر، لە نزیک قامیشلۆ.

.

ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هێزە ئەمریکیە بە چەك و پێداویستیی سەربازی و لۆجستییەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئەو ناوچانە، کە پێشتر بە بڕیاری ترەمپ لێی کشابوونەوە.

.

ڕوانگەی سوری ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکە بە دوو قۆناغ گەڕاونەتەوە و قافڵەیەکیان پێکهاتووە لە زیاتر لە 85 بارهەڵگرى چەک و 35 ئۆتۆمبێلی سەربازی و بەشی دووەمیشیان 150 بارهەڵگر بوون کە گەڕاونەتەوە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەفتەی ڕابردوودا بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەشێکی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان کشانەوە و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان بەرد بارانی هێزەکەیان کرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل