fbpx
Shadow Shadow

روانگەى سورى: ئەمریکا بنکەیەکی نوێ و هەمیشەیی لە قامیشلۆ دەکاتەوە

16:11 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ، ئاشکرایدەکات کە هێزیکی دیکەی ئەمریکی گەڕاوەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لەشاری قامیشلۆ بنکەیەکی سەربازی هەمیشەیی دروستدەکات.

.

ئەمڕۆ (یەکشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2019)، ڕوانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند :”ئەمریکا لەدوای بڕیارەکەی دۆناڵد تڕەمپەوە بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لەسوریا جۆرێک لە پاشگەزبوونەوەی بۆ دروست بوە و لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا سێ کاروانی جیاوازی ئەمریکا کە سەدان سەرباز و چەندین بارهەڵگر لە چەکی قورسیان پێ بووە گەڕاونەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا”.

.

ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوە داوە:”هێزە گەڕاوەکانی ئەمریکا سێ بنکەی نوێی سەربازی بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دروستدەکەن کە یەکێک لەبنکەکان لە شاری قامیشلۆ دەبێت و دوو بنکەکەی دیکەش لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێت”.

.

سەرچاوەیەک بە ڕوانگەکەی وتوە: “ئەمریکا لە ئێستادا بەشێوەیەکی باش گەڕاوەتەوە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەت بۆ پاراستنی ناوچە نەوتییەکانی سنوری ژێر دەستی هەسەدە، هەروەها ڕۆڵێکی باشی دەبێت لە ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان لەناوچەکە”.

.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردوە: “لە ئێستادا پلانیک هەیە بۆ ئەوەی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەنێوان ئەمریکا و ڕوسیا و تورکیا بەشێوەیەک لە شێوەکان دابەش بکرێت و هێزی سەربازی ئەوانی لێ بێت”.

.

 

ڕوانگەی سوری باسی لەوەکردوە: “بەپێی زانیارییەکانی ئێمە حکومەتی سوریا و ڕوسیا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بدەنە دەست سوپای ڕوسیا و بۆ ماوەی 49 ساڵی داهاتوو لەلایەن ئەوانەوە بەڕێوەببرێت، بۆیە لەئێستادا ئەمریکا هەوڵی دروستکردنی فڕۆکەخانەیەکی نوێ دەدات لە قامیشلۆ”.

.

“لەئێستادا سوپای ڕوسیا ناوچەی “نادی زەراعی” لە قامیشلۆ کۆنتڕۆڵکردوە کە زۆر نزیکە لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆوە، هەروەها سوپای ئەمریکاش لە گوندی هیمۆ جێگیر بووە کە تەنها 4 کم دوورە لە شاری قامیشلۆوە و لەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان بە دروستکردنی بنکەی سەربازی نوێ کردوە لەو گوندە”، ڕوانگەی سوری وای وتوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل