fbpx
Shadow Shadow

راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان بڵاوكرایه‌وه‌

20:27 هه‌ینی 21 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، بڵاوكرده‌وه‌.

.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست. هیواشی خواست كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبێت و جه‌ختی له‌ خواستی توركیا بۆ بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌”.

.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سەرۆک کۆماری تورکیا پشتگیری و خۆشحاڵی خۆی بۆ گفتوگۆ و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرـبه‌غدا نیشانداوه‌.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ روونیده‌كاته‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌ردۆغانی كردووه‌ و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێت و خوازیاری به‌رەوپێشبردنی زیاتری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و زیادكردنی قه‌باره‌ی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیادا.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌ی داعش، دۆخی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان له‌ تیرۆر، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، ئارامی، سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌یان تاوتوێكردووه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل