Shadow Shadow

راپەرین؛لە هەشت مانگدا 55 کەس بەهۆی بازرگانی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر سزادراوون

17:16 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد –

ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەسەرداگرتنى دەیان کیلۆ لە جۆرە جیاوازەکانى ماددەى هۆشبەر لە سنورەکە راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد ، زیاتر لە 240 دۆسیەی تایبەتیان لەو بارەیەوە کردووەتەوە.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 29ی ئابی 2019)، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپه‌رین ئاماری چالاکییەکانی هه‌شت مانگی رابردوی بەڕێوبەرایەتییەکەی، بڵاوكرده‌وە.

.

محه‌مه‌د فازڵ، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌رین له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، له‌هه‌شت مانگی ئه‌مساڵدا 240 دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌ مادەى هۆشبه‌ر له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین تۆماركراوه ‌و 40 دۆسیە بە بڕیاری دادوەر داخراون و 30 دۆسیەش بە بڕیاری دادوەر ڕەوانە کراوە.

.

محه‌مه‌د فازڵ، روونیکردەوە، لە ئێستادا بەپێی یاسای 14ی یاسای هۆشبەرەکانی یاسای سزادانی عیراق 17 تۆمەتبار بە کەفالەت ئازادکراون و 51 دۆسیەش لێکۆڵینەوە لێیان بەردەوامە و 127 تۆمەتبار تائێستا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە  لەدۆسیەکانیان بەردەوامە، هەروەها 55 تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوون.

.

محەمەد فازڵ باسی لەوەش کرد “چوار له‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ به‌تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون له‌ڕە‌گه‌زی مێن و چوار هاوڵاتی تریشیان دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و له‌ ئیداره‌ی راپه‌رین ده‌ستگیر كراوون”.

.

وتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕینن ئاماژەى بەوە کرد، لەچالاکییەکانیاندا یەک کیلۆ و 400 گرام تلیاک و 11 کیلۆ و 600 گرام شیشە (کریستاڵ) و 2 کیلۆ و 190 گرام لە ماددەی هیرۆین و 871 گرام لە ماددەی حەشیش، هەروەها 600 هەزار و 447 دەنک حەپ دەستی بەسەردا گیراوە لەگەڵ 7 دەبەی 10 لیتر لە ترشی ئەسیل کە بۆ دروستکردنی ماددە هۆشبەرەکان بەکارهاتووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل