fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

راپرسییه‌ك ژماره‌ی پشتیوانانی دورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌رده‌خات

11:07 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

راپرسییه‌كی ئه‌مریكی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكراكرد كه‌ پشتیوانی دورخستنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌ون له‌ پۆسته‌كه‌یدا.

.

به‌گوێره‌ی راپرسییه‌ك كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز و كۆمپانیای ئیبسۆس ئه‌نجامیانداوه‌ “له‌سه‌دا 44ی ئه‌وانه‌ی به‌شداری راپرسییه‌كه‌یان كردووه‌ پشتگیری له‌ دورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ن و له‌سه‌دا 31 یان له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ن كه‌ ئاراسته‌ی تره‌مپ كراوه‌ و پشتیوانی له‌مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.

.

له‌ راپرسییه‌كه‌شدا یه‌ك له‌سه‌ر سێی به‌شداربووه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌به‌دواداچوون بۆ لێپرسینه‌وه‌ی تره‌مپ له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌كه‌ن و به‌رمه‌بنای ئه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ن.

.

راپرسییه‌كه‌ له‌ نێوان رۆژانی 17 تا 22ی ئه‌م مانگه‌ له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل