Shadow Shadow

لەكەركوك دادگایی دەكرێن

راوێژكارێكی سەرۆك كۆمار: زیندانیە عەرەبەكانی سلێمانی دەگوازینەوە بۆ كەركوك

09:44 سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2019
article image

ناس كورد–فوئاد عەبدوڵا

زیندانیە عەرەبەکان ئەوانەی لە کەرکوک دەستگیر کراون و  لە زیندانەكانی سلێمانی دەستبەسەرن، دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگای كەركوك و لەو شارە دادگایی دەكرێن.

.

ئیسماعیل حەدیدی راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند “ئەو زیندانە عەرەبانەی كە بە هەر هۆكارێك لە سەردەمی داعشدا دەستگیركراوون و لە زیندانەكانی سلێمانیدان،بە پێی دەستپێشخەرییەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەگوازینەوە بۆ كەركوك و لە دادگاكانی ئەو پارێزگایە دادگایی دەكرێن و كەیسەكانیان یەكلایی دەكرێتەوە بەزیندانی كردنیان یاخود ئازادكردنیان”.

.

بەوتەی حەدیدی، لەو بارەیەوە هەوڵەكانیان بەردەوامە و هەمان داواشیان لە لایەنە ئەمنییەكانی پارێزگای هەولێر كردووە بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

.

روونیشیكردەوە، پێشتر لە زیندانەكانی پارێزگای هەولێرەوە هەندێك لە دەستگیركراوی عەرەبی كەركوك گوازراوەتەوە بۆ شاری بەغدا و هیوایخواست زیندانەكانی تریش بگوێزرێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان و لەوێ‌ دادگایی بكرێن.

.

رۆژی 11ی نیسانی 2019، 24 بەندكراوی سەردەمی دەسەڵاتی داعش بە ‌ئامادەبوونی نوێنەری پێكهاتەكانی شاری كەركوك و دەزگا ئەمنییەكان و ئاراس شێخ جەنگی نوێنەری سەرۆك كۆماری عێراق لەشاری سلێمانییەوە گەڕێنرانەوە بۆ كەركوك.

.

ئیسماعیل حەدیدی كە هاوكات سەرۆكی گردبوونەوەی عەرەبی سونەیە لە پارێزگای كەركوك ئاماژەی بەوە كرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشێكی تر لە زیندانیانی عەرەبی كەركوك لەپارێزگای سلێمانییەوە دەگوازنەوە بۆ شاری كەركوك.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل