Shadow Shadow

راوێژكارێكی سەرۆك كۆمار ئەجندای سەردانە رانەگەیەنراوەكەی بەرهەم ساڵح بۆ ئەردەن ئاشكرا دەكات

20:26 پێنج شه‌ممه‌ 23 ئایار 2019
article image

ناس كورد-وریا حسێن
لەسەردانێكی رانەگەیەندراودا، بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە وڵاتی ئەردەن و لەگەڵ پاشای ئەو وڵاتە كۆبووە و راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عێراق ئەجندای ئەو سەردانە بۆ (ناس كورد) ئاشكرا دەكات.

.

هاوژین عومەر ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق لەبارەی سەردانەكەوە ئەوەی بە ناس كورد- راگەیاند “سەردانەكە لەسەر داوای شا عەبدوڵا پاشای ئەردەن بووە لەلایەن گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كراوە”.

.

راشیگەیاند “ئەم سەردانە لەچوارچێوەی ئەو گەڕە دیبلۆماسیە بەهێزەدایە بەرپرسانی عێراق بەتایبەت سەرۆك كۆمار دەستی پێكردووە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاراستنی عێراق لە گرژییەكان”.

.

ڕاوێژكارەكەی سەرۆك كۆماری عێراق جەختیشی لەوە كردەوە بەرهەم ساڵح كۆتایی هەفتەی داهاتوو سەردانی ڕیاز دەكات و بەشداری لوتكەی وڵاتانی ئیسلامی دەكات كە چاوەڕوان دەكرێت رۆڵی باش ببینێت لە هێوركردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە، وتیشی “بەدڵنیایەوە هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری عێراق ئەنجامێكی باشیان دەبێت”.

.

بەرپرسە باڵاكانی عێراق لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا گەڕێكی دیبلۆماسیان دەستپێكردووە بۆ خاوكردنەوەی گرژییەكانی نێوان (ئەمریكا و ئێران) بەئامانجی ئەوەی ئەو گرژیانە سەر بۆ شەڕنەكێشن، پێشتر چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار نزیك لەسەرۆك كۆمار ئەوەیان ڕوونكردەوە كە “بەرهەم ساڵح” هەوڵێكی چڕی لەئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێكردووە بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی ناوچەكە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل