fbpx
Shadow Shadow

رانیه‌؛  ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ناوی ئه‌نجامدانی عه‌مره‌وه‌ پاره‌ی له‌ هاووڵاتیان وه‌رگرتبوو ده‌ستگیركرا

15:37 پێنج شه‌ممه‌ 02 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌ناوی ئه‌نجامدانی عه‌مره‌ و رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان پاره‌ی له‌ هاووڵاتیان وه‌رگرتبوو و ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ دوای ماوه‌یه‌ك له‌ بێسه‌روشوێنبوونی له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیركراوه‌.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابرو چەند هاووڵاتیەکی شاری ڕانیە سەردانی بنکەی پۆلیسی کێوەڕەشیان کرد لە ڕانیە و هەواڵیاندا کە بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان بەمەبه‌ستی بەجێهێنانی عەمرە لە وڵاتی سعودیە پارەیانداوە بە کەسێک بەناوی (و،خ) بەڵام ناوبراو بێ سەروشوێنە و ژمارەی پەیوەندیەکانی داخراون. بۆ ئەو مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و دەرکەوت ناوبراو بێ سەروشوێنە.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین روونیده‌كاته‌وه‌، دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دەرکەوت ناوبراو لە شاری سلێمانیە و فەرمانی دەستگیرکردنی ناوبراو نێردرا بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و لەبەرواری ١/١/٢٠٢٠ تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌یان كرایه‌وه‌.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوە بەوەی کە بڕی (6700$ ) شەش هەزار و حەوسەد دۆلاری ئەمریکی لە شەست و حەوت کەس وەرگرتووە واتا بۆ هەر کەسێک ( 100$ ) سەد دۆلاری ئەمریکی  وەک پێشەکی و لەگەڵ شەست و حەوت پاسپۆرت بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان بەمەبەستی بەجێهێنانی عه‌مرە لە وڵاتی سعودیە”.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ به‌شێك له‌وته‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌خاته‌ڕو و رونیده‌كاته‌وه‌، بە وتەی خۆی لەگەڵ نوسینگەیەک لە شاری کەرکوک مامەڵەکەی ڕێکخستووە، بەڵام بەهۆی زۆری و کەمی نرخ نەیتوانیوە لەگەڵ نوسینگە گەشتەکەیان بۆ ئەنجام بدات و دواتر ڕۆشتوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران و دوای چەند ڕۆژێک گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ هەرێمی کوردستان.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین جه‌ختده‌كاته‌وه‌، تۆمەتباری ناوبراو بەشێوەیەکی نافەرمی هەستاوە بە بانگەشە و ڕێکخستنی مامەڵەی هاوڵاتیان بۆ بەجێهێنانی عەمرە لە وڵاتی سعودیە و هیچ نوسینگەیەکی فەرمی بۆ ئەو مەبەستە نەبووە.

 

ئاماژه‌ش به‌وه‌ كراوه‌، تۆمەتبارەکە تەمەنی ٢٩ ساڵە و لە ڕەگەزی نێرە و خەڵکی شاری کەرکوکە و بۆ ماوەی ساڵێکە لە شاری ڕانیە نیشتەجێبووە، ئێستا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ڕانیە بەپێێ مادەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردوامە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل