Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح لە مەراسیمى سوێند خواردنى سەرۆکى هەرێم ئامادە دەبێت؟

22:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 حوزه‌یران 2019
article image

 

ناس کورد-

سەرۆککۆمارى عێراق لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە بانگهێشتنامەى فەرمى بە دەست گەیشتووە، بۆ ئەوەى لە مەراسیمى سوێندخواردنى سەرۆکى هەرێم لە هەولێر ئامادە بێت.

.

بە گوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق بە فەرمى بانگێهێشت کراوە بۆ ئامادەبوونى لە مەراسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان.

.

ناس کورد ئەوەشى زانیوە، بۆ ئامادەبوونى لە هەولێر و لەو مەراسیمەدا لەلایەن خودى نێچیرڤان بارزانییەوە، سەرۆککۆمارى عێراق بانگهێشت کراوە.

.

ڕۆژى پێنجشەممە 30ى ئایار، پەرلەمانى کوردستان ڕۆژى 10ى ئەم مانگەى وەک ڕۆژى سوێند خواردنى سەرۆکى هەرێم دیاریکردوو کارنامەى ئەو ڕۆژەى بڵاوکردەوە.

.

.

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل