fbpx
Shadow Shadow

دەیلی ئێکسپرێس: ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە گرێبەستێکی خەیاڵی ڤاندایک بەرەو مەدرید بەرێت

15:42 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ڤێرغل ڤاندایکی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ و باشترین یاریزانی ئەوروپا بووەتە ئامانجی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بۆ ڕازیکردنی ئەو ئەستێرەیەش گرێبەستێکی خەیاڵیان بۆ ئامادە کردووە.

,

بەگوێرەی هەواڵێکی دەیلی ئێکسپرێسی بەڕیتانی، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت ڤێرغل ڤاندایکی باشترین یاریزانی ئەوروپا و بەرگریکاری هۆڵەندی و  یانەی لیڤەرپوڵ بباتە ڕیزەکانییەوە.

,

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە گواستنەوەی بەرگریکارە زەبەلاحەکە هێڵی بەرگری یانەکەی بەهێز بکات، بەتایبەتی کە وەرزی ڕابردوو ئەو بەرگریکارە “سەلماندی” کە توانای ڕاگرتنی باشترین هێرشبەرەکانی جیهانی هەیە.

,

بەگوێرەی دەیلی ئێکسپرێس، لیڤەرپوڵ دەیەوێت گرێبەستەکەی ڤاندایک تا 2025 نوێ بکاتەوە و موچەکەی بۆ 200 جونەیهی ئیستەرلینی لە هەفتەیەکدا بەرزبکاتەوە، بەڵام پێرێز دەیەوێت بە موچەیەکی بەرزتر باشترین یاریزانی ئەوروپا ڕازی بکات بۆ لەبەرکردنی درێسی یانەی شاهانە.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل