fbpx
Shadow Shadow

کوژرا و بریندار هەیە

دەیان هەزار کەس لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە

16:42 پێنج شه‌ممه‌ 31 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بە دەیان هەزار کەس لە گۆڕەپانی تەحریر دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و لەئەنجامى رووبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک کوژرا و 50ی دیکەش برینداربوون.

.

بەگوێرەی هەواڵێکى ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز، خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستیپێکردەوە و بە دەیان هەزار کەس لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە، لەئەنجامى رووبەڕوبوونەوەى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک کوژرا و 50 خۆپیشاندەری دیکە برینداربوون.

.

خۆپیشاندەرانی عێراق، داوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران دەکەن، لەبەرامبەردا تائێستا عەبدولمەهدی ئامادەنییە دەست لە پۆستەکەی هەڵبگرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل