fbpx
Shadow Shadow

دەیان هەزارى دیکەش دەستگیرکراون

دەیان هەزار کۆچبەر لەمساڵدا لە ئیجەوە خۆیان گەیاندووەتە یۆنان

17:37 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ژمارەی ئەو کۆچبەرانەى راگەیاند، کە لەمساڵدا لە کەناراوەکانی تورکیاوە بە دەریای ئیجەدا خۆیان گەیاندووەتە دوورگەکانی یۆنان، لەگەڵ ژمارەى ئەو کەسانەى لەو رێگەیە دەستگیرکراون.

.

دەزگاکە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، سەردانی چەند کەمپێکیان کرد لە یۆنان بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ ڕاگیراوانی عێراقی لە گرتوخانە دەستبەسەرەکانی کۆرنتۆس و ساڵۆنیک دورگەکانی یۆنان بەگشتی.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرپەرشتیارانی گرتوخانەکان ڕایانگەیاندووە کە ووڵاتەکەیان ڕێژەیەکی بەرچاو لە چاو ساڵانی ڕابردوو کۆچبەری بۆ هاتووە و فشارێکى زۆر لەسەر ئەو ووڵاتەیە و بە هاوکاریەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ئەوروپا ناتواندرێت درێژە بەمانەوە و هاوکاریکردنی پەنابەران بدات.

.

دورگەی لیسڤۆس:
پەنابەرانی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 2464.
پەنابەرانی گەیشتوو لە ساڵی 2019: 13691.
ژمارەی بەلەمی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 64
ژمارەی بەلەمی گەیشتوو لەساڵی 2019: 378
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 1944
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 9634
کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 13158

.

دورگەی کایاس:
پەنابەرانی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 710.
پەنابەرانی گەیشتوو لە ساڵی 2019: 3546.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 22
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 120
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 599
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 2606
کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 3575.

.
دورگەی سامۆس:
پەنابەرانی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 995.
پەنابەرانی گەیشتوو لە ساڵی 2019: 6149.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 25.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 159
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 298
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 3423
کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 5437.

.

دورگەی کۆس:
پەنابەرانی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 395.
پەنابەرانی گەیشتوو لە ساڵی 2019: 2980.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 15.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 122.
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 130.
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 1034.
کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 3322.

.

دورگەی لێرۆس:
پەنابەرانی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 117.
پەنابەرانی گەیشتوو لە ساڵی 2019: 2172.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 4.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 71.
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 226.
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 1704.
کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 1547

.

دورگەکانی تر:
پەنابەرانی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 435.
پەنابەرانی گەیشتوو لە ساڵی 2019: 2538.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 19.
ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 101.
ژمارەی پەنابەرانی گواستراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 156.
ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 527.
کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکانی تر: 114.

.

ژمارەی ئەو بەلەم و پەنابەرانەی لەلایەن پۆلیس و پاسەوانانی سەرسنوری تورکیاوە دەستگیرکراون:
ژمارەی پەنابەرانی دەستگیرکراو لە مانگی ئەیلول: 9546.
ژمارەی پەنابەرانی دەستگیرکراو لە ساڵی 2019: 56233
ژمارەی بەلەمی دەستبەسەرداگیراو لە مانگی ئەیلول: 257
ژمارەی بەلەمی دەستبەسەرداگیراو لە ساڵی 2019: 1736

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل