fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دەیان ساڵە ئەمریکا سیخوری بەسەر وڵاتانی هاوپەیمان و ڕکابەرەوە دەکات

10:41 چوار شه‌ممه‌ 12 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەپێى ڕاپۆرتێکی هاوبەشی ڕۆژنامەى واشنتن پۆستی ئەمریکی و دوو میدیای تری ئەڵمانی و سویسری، دەیانە ساڵە ئەمریکا و ئەڵمانیا لە ڕێگەى کۆمپانیایەکى سویسریییەوە سیخوڕیان بەسەر پەیوەندییەکانى نێوان چەندین وڵاتدا کردووە و چەندین زانیارى هەواڵگریان لەسەر ئەو وڵاتانە دەستکەتووە.

.

کۆمپانیاى کریپتۆ ئاى جى  سویسرى لە ساڵانى ڕابردوودا ئامێرى شفرەدانانی (کۆدینگ)ى بۆ زۆربەى وڵاتانى جیهان دەستەبەرکردووە لە ناویاندا ئێران و هیندستان و پاکستان و وڵاتانى ئەمریکاى لاتین، بەوەش چەند دەزگایەکى هەواڵگریی دەرفەتى قۆستووەتەوە دەستى بگاتە چەندین زانیارى نهێنى هەر لە سەردەمى شەڕى ساردەوە تاوەکو دەیەى یەکەمى ئەم سەدەییە.

.

بە ئامانجى کۆددانان، نزیکەى 120 وڵات ئەو ئامێرەیان کڕیووە، بەڵام ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆستی ئەمریکی و کەناڵى زێد تى ئاى ئەڵمانى و کەناڵى ئێس ئاڕ ئێفى سویسرى ئەوەیان ئاشکراکردووە کە دەزگاکانى هەواڵگرى ئەمریکا و ئەڵمانیا ئەو ئامێرانەیان بۆ ئاشکراکردنى ئەو کۆدانە بەکارهێناوە و زانیارییە نهێنیەکانیان چنگ کەوتووە.

.

ئەو میدیایانە ژمارەیەک لەو ئەرشیفە نهێنینانەیان لە ئەرشیفى دەزگاى هەواڵگرى ئەمريكا لەژێر ناوى ئۆپەراسیۆنى سەدە هەڵگیراوە بەدەستگەیشتووە.

.

بەپێى ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست، لە هەشتاکانى سەدەى ڕابردودا، دەزگاى هەواڵگریی ئەمریکا توانیویەیتى لە 40% ئەو پەیوەندییانەى دەستبکەوێت لەڕێگەى ئەو ئامێرەى کۆمپانیاکەوە و ئەو ئامێرانەش دەرفەتى ئەوەیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕەخساندووە چاودێرى بەرپرسانی ئێرانى بکەن بەتایبەت لەسەر کێشەى بارمتەکانى ئەمریکا لە ئێران کە ساڵى 1979 بەدیلگیران لە ئێران.

دەیان ساڵە ئەمریکا سیخوری بەسەر وڵاتانی هاوپەیمان و ڕکابەرەوە دەکات

ڕۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە، بەریتانیاش لەو ڕێگەیە توانیویەتى بگاتە چەند زانیارییەکى هەواڵگرى لەسەر سوپاى ئەرژەنتین لەکاتى شەڕى فۆکلاند، بەڵام ڕوسیا و چین متمانەیان بەو ئامێرانە نەکردووە و بەکارهێنانیشیان ڕەتکردووەتەوە.

.

کۆمپانیاى کریبتۆى سوید کە ساڵى 2018 بەشێکى ئەو کۆمپانیایەى کڕیوە، ڕەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکى بە دەزگاکانى هەواڵگریی ئەڵمانیا و ئەمریکاوە هەبێت و بێزاریشە لە زانیارییەکانى ئەو ڕاپۆرتە میدیایانە.

.

لاى خۆشیەوە حکومەتى سویسرا ئەوەى ڕاگەیاندووە کە بەدواداچوون لەو پرسەدا دەکات و دادوەرێکى خانەنشینشى بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە.

.

چیرۆکى ئامێرەکانى کۆددانان

کاتێک نازییەکان لە چلەکاندا نەرویجیان داگیرکرد، بۆریس هاگلینى، زاناى ڕوسى لە بوارى کۆدداناندا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هەڵهات.

.

لەکاتى شەڕەکاندا ئامێرێکى بچوکى دابەشکردە سەر نزیکەى 140 هەزار سەربازى ئەمریکیدا لە مەیدانەکانى شەڕى ڕوبەڕووبونەوەدا.

.

دواى کۆتایهاتنى شەڕى دووەمى جیهانى هاگلین بەرەو سویسرا گەڕایەوە.

.

تەکنەلۆژى ئەو وڵاتەش بەشێوەیەک پێشکەوت ئەمریکا ترسا لەوەى ئیدى نەتوانێت سیخوڕى بەسەر وڵاتانى ترەوە بکات.

.

بەڵام ویلیان فرێدمان کە پسپوڕى لە شکاندنى کۆددا هەبوو هاگلینى بەوە قایل کرد ئەو ئامێرە پێشکەوتووانە زۆر نەفرۆشێتە وڵاتان تا ڕەزامەندنى ویلایەتە ئەمریکییەکانى لەسەر وەرنەگیردرێت.

.

ئامێرە کۆنەکانیش کە ئەمریکا دەیتوانى کۆدەکانى بشکێینیت ئەوانە مانەوە و دواتر فرۆشرانە وڵاتان.

.

حەفتاکانیش ئەمریکا و ئەڵمانیا کۆمپانیا کریبتۆیان کڕى و توانیان دەستبگرنە سەرجەم قۆناغەکانى بەرهەمهێنان بەرەو پێشبردن و دیزانکردن و تەکنەلۆژیادا و چۆنیشیان ویست بەو شێوەیە سودیان لێبنیوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل