Shadow Shadow

دەیان زیندانی کە بە تۆمەتی تێوەگلان لە کودەتاکەى تورکیا دەستگیرکراون خۆیان کوشتووە

21:20 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێى ڕاپۆرتێکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا، حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەناو ئەو کەسانەی کە بە تۆمەتی تێوەگلان لە کودەتا شکستخواردووەکەى ساڵی 2016 زیندانی کراون بە شێوەیەکی بەرچاوە بەرزبووەتەوە، زۆربەی ڵێکۆڵینەوەکانیش دەربارەی ئەو حاڵەتانە تەمومژاوین.

ڤیلی ئاغ بابە، جێگری سەرۆکى پارتی گەلی کۆماری تورکیا لە ڕاپۆرتێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە، تائێستا 46  کەس لەو کەسانەى بە تۆمەتی تێوەگلان لە کودەتاکەدا دەستگیرکراون خۆیان کوشتووە.

.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، حکومەتی تورکیا هەوڵی داوە لێکۆڵینەوەکان لە کاتی ڕوودانی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە ناو زیندانەکاندا بە لاڕێ ببات.

دەشڵێت، زۆرجاریش ڕاگەیاندنی حاڵەتەکان لە لایەن حکومەتی تورکیاوە  بووەتە هۆکاری دروستبوونی  گومان لە لایەن ڕێکخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، چونکە ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە زیندانیانی کودەتاکەی ساڵی  2016 بە شێوەیەکی ناتەندروست لە لایەن دەسەڵاتدارانی  زیندانییەکانەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و زۆربەی کات ڕوبەڕووی ئەشکەنجەدان دەبنەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل