fbpx
Shadow Shadow

دەیان دۆنم دەغڵ و دانى جوتیارانى قەرەهەنجیر ئاگرى گرت

15:26 پێنج شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- وریا حسێن

بەڕێوەبەرى ناحیەى قەرەهەنجیر ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆکارێکى نادیار، دەیان دۆنم لە دەغڵ و دانى جوتیارانى سنورى ناحیەکە سوتاوە.

.

ئاڤێستا شێخ محەمەد، بەڕێوەبەرى ناحیەى قەرەهەنجیر بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر1ى دوانیوەڕۆ، پەیوەندییان پێوەکردین، کە لە سنورى چەند گوندێکى ناحیەکەمان ئاگرکەوتووەتەوە، ئێمە بە ئامێرەکانى بەردەستمان لە شۆفڵ و تەنکەر لەگەڵ هێزى مرۆیى سنورەکە، ئاگرەکەمان کۆنترۆڵکرد”.

.

بەڕێوەبەرى ناحیەى قەرەهەنجیر ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئێستا هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە و قەبارەى زیانەکان ئاشکرا نەکراون، وتیشی: “ئەوە کارى بەرگرى شارستانییە کە ئێمە لە ناوچەکەدا نیمانە”.

.

هەروەها بەڕێوەبەرى ناحیەى قەرەهەنجیر، نیگەرانى خۆى دەربڕى بەرامبەر بە حکومەتى عێراق و ئیدارەى کەرکوک، بەوەى کە تا ئێستا بەرگرى شارستانیان نییە لەکاتێکدا سنورێکى زۆریان لە دەغڵ و دان هەیە و ئەگەرى ئاگرکەوتنەوەیان زۆرە، ئاشکراشیکرد: “چەندین ساڵە داواى دروستکردنى بنکەیەکى ئاگرکوژێنەوەمان کردووە، بەڵام تائێستا نە کەرکوک نە هەرێم هیچیان بۆ نەکردووین، داواکارین بەزوترین کات ئەو بنکەیەمان بۆ بکرێتەوە”.

.

ناحیەیى قەرەهەنجیر سەر بە پارێزگاى کەرکوکە و سەرجەم فەرمانگەکانى لەلایەن عێراقەوە ئیدارە دەکرێن، بەڵام چەند فەرمانگەیەکى کوردیشى تێیدایە کە هاوکارییان لەگەڵ ئیدارەى پارێزگاى کەرکوک هەیە.
.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل