fbpx
Shadow Shadow

دەنگۆی ڕۆشتنی ئەستێرەیەکی لیڤەرپول هاندەرانی ئەو یانەیەی نیگەران کردووە

20:08 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

گرێبەستەکەی میلنەر کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ لیڤەرپول کۆتایی دێت، باس لە ڕۆشتنی ئەو یاریزانەش لە یانەکە دەکرێت، ئەوەش هاندەرانی یانەکەی توشی سەرسوڕمان و نیگەرانی کردووە.

,

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەکردووە، میلنەری ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول کۆتایی ئەم وەرزە گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و تا ئێستا بەرپرسانی دەستپێشخەرییان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە نەکردووە، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی میلنەر له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ یانەکەی جێدەهێڵێت.

,

ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەشکردووە، نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی میلنەر و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جێهێشتنی یانەکەی، هاندەرانی لیڤەری توشی سەرسامی و نیگەرانی کردووە، بەوپێیەی ئەو یاریزانە لە دوایین دوو وەرزدا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشکردووە و خۆشەویستییەکی زۆری لای هاندەران هەیە.

,

جه‌یمس میلنه‌ری ته‌مه‌ن 33 ساڵ، ساڵی 2015 لە یانەی مانچستەرستییەوە ڕویکردە لیڤەرپول و 188 یاری لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجامداوە و 24 گۆڵ و 39 ئاسێستی هەیە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل