fbpx
Shadow Shadow

سێ هەزار ساڵ بەر لەئێستا مردووە

دەنگى مردوویەکى مۆمیاکراو زانایان توشى شۆک دەکات

15:41 شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

تیمێکى هاوبەشى چەند زانکۆیەکى بەریتانیا لەڕێگەى ئامێرێکى پێشکەوتووەوە، توانیویانە گوێ لەدەنگى مردوویەکى مۆمیاکراوى سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا بگرن و تۆمارە دەنگیەکەشیان بڵاوکردووەتەوە.

.

ئەو تیمە دەڵێن ئەوەى گوێیان لێبووە دەنگى ڕاستەقینەى ئەو مۆمیاکراوە بووە.

.

ڕۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانی بڵاویکردەوە، تیمێکى هاوبەشى زانکۆیەکى لەندەن و زانکۆی یۆرک و مۆزەخانەى لیدز، توانیویانە گوێ لەدەنگى مردوویەکى مۆمیاکراو لەڕێگەى ئامێرێکەوە بگرن و دەنگەکەش دەنگى ڕاستەقینەى مردووەکە بووە.

.

بەپێى ئەو تۆمارە دەنگییە کە بڵاوکراوەتەوە، دەنگى مردووەکە وەکو دەربڕینى وشەى “beh”ە، زاناکان ئومێدى ئەوە دەکەن لەئایندەدا لەڕیگەى ئامێرێکى پێشکەوتووە بتوانن گوی لەدەنگى وشە و تەنانەت ڕستەى مردووەکان بگرن و بەسەر مۆمیاکراوەکانى تریشدا ئەوە تاقیبکەنەوە.

دەیڤید هوارد، سەرپەرشتیاری تیمەکە و سەرۆکى بەشى ئەندازیارى یەکێک لە زانکۆ بەشداربووەکانى پڕۆسەکە ڕایگەیاندووە “ئەوەى بەدەستمانهێنا دەنگى مۆمیاکراوەکە بوو، دەنگى قسەکانى نەبوو بەڵکو دەربڕینى وشەیەک بوو”.

.

پرۆفیسۆرێکى ترى یەکێک لە زانکۆ بەشدارەکان دەڵێت “ئەوە یەکەمجارە گوێم لەدەنگى مۆمیاکراوێک بێت باوەڕم نەدەکرد، هەزاران ساڵە شتى وا نەبینراوە”.

.

هەروەها پرۆفیسۆرێکى تایبەت بەکاروبارى شوێنەوار لەزانکۆى یۆرک پێیوایە، ئەو دەستکەوتە دەرفەتێکى باشى بۆ داهێنانى فرە ڕەهەند پێداون، کە توانیویانە گوێیان لەدەنگى مردوویەک بێت ئەوەش لەڕێگەى ئامێرێکى تەکنەلۆژیى نوێوە.

.

بەپێى توێژینەوەکان، ئەو مردووە مۆمیاکراوە لەپەنجاکانى تەمەنیدا نزیکەى سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا مردووە و تەرمە مۆمیاکراوەکەشى ساڵى 1823 بۆ مۆزەخانەى لیدزى بەریتانیا گواستراوەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل