fbpx
Shadow Shadow

دەنگى تەقینەوەیەک لەبەغدا بیسترا

21:47 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئاژانسى ڕۆیتەرز لەزارى چەند شایەتحاڵێکەوە بڵاویکردەوە، ئەمشەو دەنگى تەقینەوەیەک لە شارى بەغدا بیستراوە.

.

بەپێی ئاژانسەکە، هێشتا هۆکارى تەقینەوەکە نەزانراوە، بەرپرسانى ئەمنیش هیچ قسەیەکیان لەو بارەیەوە نەکردووە.

.

هاوکات میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دەنگى تەقینەوەکە لە نزیک ناوچەى کەرادە لە ناوەڕاستى بەغدا بیستراوە، بەرپرسانیش بەخێرایی چونەتە شوێنەکە.

.

ئەوە لەکاتێکدایە خۆپیشاندانەکان لە عێراق بەردەوامن، بەپێی میدیا عێراقییەکان ئێوارەى ئەمڕۆ خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە بارەگاى پارێزگاى کەربەلا بسوتێنن، هێزە ئەمنییەکانیش روبەڕوویان بوونەتەوە.

.

لە ئۆکتۆبەرى ئەمساڵەوە، شەپۆلێک خۆپیشاندان و ناڕەزایی عێراقى گرتووەتەوە، کە بەهۆیەوە تا ئێستا لانى کەم 260 کەس کوژراون و بەهەزارانى دیکەش برینداربوون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل