Shadow Shadow

به‌ڵێننامه‌ به‌كاپتنى كه‌شتیه‌كە پڕكراوه‌ته‌وه

دەسەڵاتدارانى جەبەلتارق کەشتیوان و کەشتیە دەستبەسەرکراوەکەى ئێرانى ئازاد کرد

19:47 پێنج شه‌ممه‌ 15 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

دواى ته‌واوبوونى ئه‌و واده‌یه‌ى كه‌ دادگاى جه‌به‌لتارق بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى كه‌شتیه‌ ئێرانیه‌كه‌ درێژى كردبوەوە و ئه‌مڕۆ (پێنجشەممە،15ى ئابى 2019) كۆتایهات، کەشتیوان و کەشتیە ئێرانییەکە ئازادکرا.

.

ئازادکردنى کەشتیوان و کەشتییە ئێرانییەکە لە کاتێکدایە کە ئه‌مریكا داواى لە حکومەتى جەبەلتارق کردبوو ماوه‌ى ده‌ستبەسە‌راگرتنى كه‌شتیه‌كه‌ درێژ بكاتەوە.

.

گه‌وره‌ دادوه‌رێكى دادگاى جه‌به‌لتارق به‌میدیاكانى ڕاگه‌یاند “داواكارییه‌كه‌ى ئه‌مریكامان بۆ دڕێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى ڕاگرتنى كه‌شتیه‌ ئێرانییەکە به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه‌ و به‌دواداچونى بۆ ناكه‌ین”.

.

 

میدیاكان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد‌، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه‌ به‌ڵێننامه‌ى نووسراو ڕە‌وانه‌ى حكومه‌تى جه‌به‌لتارق كراوه‌ و تیایدا به‌ڵێنى ئه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ ئێران دواى ئازادكردنى كه‌شتیه‌كه‌ى نه‌وته‌كه‌ى ناوى به‌ره‌و سوریا  نابات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌ به‌ڵێننامه‌ به‌كاپتنى كه‌شتیه‌كه‌ش پڕ كراوه‌ته‌وه‌ له‌كاتى ئازادكردنیدا به‌ره‌و سوریا نه‌ڕوات .

.

مانگێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى جه‌به‌لتارق به‌هاوكارى هێزى ده‌ریایى به‌ریتانیا كه‌شتى گرێس وەنى ئێران ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا و دواى چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌دا وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك سوپاى پاسدارانى ئێران له‌گه‌رووى هورمز ده‌سبته‌سه‌را گرتنى كه‌شتیه‌كى به‌ریتانیاى ڕاگه‌یاند و گرته‌ى ڤیدیۆى چالاكیه‌كه‌شیان بڵاو كرده‌وه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل