fbpx
Shadow Shadow

دەسەڵات، پارتی و یەکێتی!

22:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2019
article image

بیروڕا- ئارێز عەبدوڵا

ھەرچەندە لە رووی رێژەی دەنگ و ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمانەوە تای تەرازوو بەلای پارتیدایە، بەڵام ھێشتا پارتی ناتوانێ بەبێ یەکێتی وڵات بەڕێوەببات، تەنانەت ئەگەر ژمارەی کورسیەکانی بگاتە پەنجاش.

,

ئەو ھەلومەرجە دەرەنجامی بارودۆخی رابردووی کوردستانە، خۆ ئەگەر یەکێتیش لە ھەڵبژاردنەکانی ئایندە بەپێش پارتی بکەوێتەوە ھەمان شتە.

,

کەواتە ئەو دیفاکتۆیە راستییەکە و ئەگەر نادیدە بگیرێ رەنگە زۆر خراپ بشکێتەوە. دیارە من لەگەڵ ئەوە نیم تا سەر ئەم وڵاتە بەم شێوەیە بەڕێوەببرێ، بەڵکو خۆزگە دەخوازم بەزووترین کات ئەو ھەلومەرجە لە ساییەی ئازادی، دیموکراسیەتێکی گەشەسەندو و سیستمێکی مۆدێرن بگۆڕێ، بەڵام ئێستا بە ئاشکرا ھەست دەکرێ پارتی وەکو پێویستە بۆ بەیەکەوە کارکردن ھەلومەرجەکان ناخوێنێتەوە و ئاراستە و شێوازی کارکردنەکەی بەشێوەیەکە کە نەک جێگای دڵنیایی نییە و بگرە بەداخەوە دەڵێم ئاماژەی مەترسیداریشن.

,

ئەگەر ئەو ئاماژانە لای ئێمەی یەکێتی بە چاویلکەی رەشیش بخوێندرێنەوە یان ھەڵسەنگێندرێن، ئەنجام ھەر یەکە.

,

پێم وایە بارودۆخی کوردستان و بەرژەوەندی گەلەکەمان ئەرک دەخاتە ئەستۆی ھەردوولامان کە ھەنگاو بە ئاراستەی ھاوکاری و لێکتێگەیشتنی راست و رەوان بنێین، بەپێچەوانەوە لەبەرچاو نەگرتنی ھەلومەرجە نێوخۆییەکان و ھێز و وزەی یەکێتی لە گۆڕەپانی سیاسی ئێستای کوردستان و عێراق لە بەرژەوەندی ھیچ لایەک نییە.

,

,

وشە كلیلەكان:

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل