Shadow Shadow

کەسوکارى قوربانییەکان ناڕازین لەو کارە

 دەست دەکرێت بە هەڵدانەوەى گۆڕە بە کۆمەڵەکەی قوربانیانی ئەنفال لە بیابانی سەماوە

17:34 دوو شه‌ممه‌ 22 ته‌موز 2019

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

سەرەڕاى ناڕەزایەتى کەسوکاریان، فەرمانگەى گۆڕە بەکۆمەڵەکانى عێراق بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوانى کوردستان دەستدەکات بە هەڵدانەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکەى قوربانیانى ئەنفال لە بیابانى سەماوە کە مەزەندە دەکریت نزیکەى 80 روفاتى تێدابێت.

.

زیا کەریم، بەرپرسی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لە سبەینێوە (سێشەممە 23ى تەموزى 2019)، دەستدەکەن بە کنەکردنی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی ناوچەی “شێخە” لە بیابانی پارێزگای سەماوە کە تایبەتە بە قوربانیانی شاڵاوەکانی ئەنفال.

.

وتیشی “لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی کنەکردن و پاکردنەوەی چوارچێوەی گۆڕەکەن، لەماوەیەکی تردا دەستدەکەن بە هەڵگرتنەوەی ڕوفاتەکان”.

.

پڕۆسەى هەڵگرتنەوەى روفاتى قوربانیەکان لە بیابانى سەماوە لەکاتێکدایە پێشتر تەیمور عەبدوڵا  تاقانەکەی ئەنفال بە ناس کوردى وت، ئەو گۆڕە بە کۆمەڵەی لە سەماوە دۆزراوەتەوە هەمان ئەو گۆڕەیە کە ئەوی لێ دەربازبووە، جەختیش دەکاتەوە لە ساڵی 2009ەوە ئاگاداری گۆڕە بەکۆمەڵەکەیە و “تووڕەیە” لەوەی بەبێ ئاگاداری ئەو گۆڕی کەسوکارەکەی هەڵدراوەتەوە.

.

 دەست دەکرێت بە هەڵدانەوەى گۆڕە بە کۆمەڵەکەی قوربانیانی ئەنفال لە بیابانی سەماوە

تەیموور سوورە لەسەر ئەوەی ڕێگە نەدات ڕووفاتی کەسوکاری لە ئێستادا بهێندرێنەوە خاکی کوردستان، ئەو دەڵێت “هەتا جاش و موستەشارەکان، کە ئێستا لەناو حزبەکاندا پۆست و پلەی بەرزیان هەیە، دادگایی نەکرێن، ڕێگە نادەم ڕووفاتەکان بگەڕێندرێنەوە کوردستان، سەرەتا بەڕێگای یاسایی هەوڵی خۆم دەدەم، ئەگەر پێویستیش بکات خۆم دەچمە ئەوێ و پاسەوانیی گۆڕەکان دەکەم”.

.

بەرپرسی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق، رەتیدەکاتەوە ئاگادارى ئەوە بووبێت کە ڕزگاربوویەکی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە  لە ژیاندا ماوە و ناوی “تەیمورە”، جەختیش دەکاتەوە کە دواى ئەوەى زانیوویەتى پەیوەندى بە تەیمورەوە کردەوە و داواى لێکردووە  ئامادەی مەراسیمی هەڵدانەوەکە بێت، بۆ ئەو مەبەستەش  ماوەی چوار ڕۆژ هەڵگرتنی ڕوفاتەکانیان دواخستووە و لە ئێستادا تەنها کنە و پاکردنەوەی چوارچێوەی گۆڕەکەیان دەست پێکردوە.

 دەست دەکرێت بە هەڵدانەوەى گۆڕە بە کۆمەڵەکەی قوربانیانی ئەنفال لە بیابانی سەماوە

.

بەگوێرەى وتەى بەرپرسی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق، ناوچەکە دوو گۆڕی بە کۆمەڵی تێدایە، ئەوان لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ هەڵدانەوەی گۆڕی ژمارە یەک کە پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 70 ڕوفاتی تێدابێت.

.

پێدەچێت لە هەرێمى کوردستانیش، وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان نارەزایەتى بەشێک لە کەسوکارى ئەو قوربانیانەى سەماوە بە هەند وەرنەگرێت و بەبێ ئامادەبوونى ئەوانیش دەست بە هەڵدانەوەى گۆڕە بە کۆمەڵەکان بکات.

.

بەراڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند:” سبەی شاندێکی  حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتە پارێزگای سەماوە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی ناوچەی “شێخە”.

.

وتیشی: گۆڕە بە کۆمەڵەکە لەلایەن تیمێکی نیشتمانی عێراقەوە هەڵدەدرێتەوە، بە هاوکاری چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتى.

 دەست دەکرێت بە هەڵدانەوەى گۆڕە بە کۆمەڵەکەی قوربانیانی ئەنفال لە بیابانی سەماوە

.

بریکارەکەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان  جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هەموو کەسوکاری قوربانیانی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانە بە تەیمور-یشەوە ئاگادارکراونەتەوە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکەدا، بەڵام تەیمور رەتیکردەوە لەو بارەیەوە قسەى لەگەڵ کرابێت و داوایەکى لەو جۆرەى ئاراستە کرابێت.

.

بەڕاڤان حەمدی جەختیکردەوە،  دوای ئەوەی پشکنینی زانستی پێویست بۆ روفاتەکان دەکرێت، دەگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان و لەوێ بە خاک دەسپێردرێن.

 

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل