fbpx
Shadow Shadow

وردەکارى دۆسییەکە لە ناس کوردەوە بزانە

دەستەی دەستپاکیی عێراق بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین و جێگرەکەی دەستگیر کردووە

18:19 دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بە تۆمەتی تێوەگلانیان بە گەندەڵی ئەمڕۆ دەستەی دەستپاکیی عێراق، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین و جێگرەکەیان دەستگیرکردووە، بەرپرسانی قەزاکەش دەڵێن، “کێشەکە پەیوەندی بە گەندەڵییەوە نییە و تاڕادەیەکی زۆر کێشەکە کەسییە”.

,

لەبارەى دەستگیرکردنى ئەو بەرپرسانەى قەزاکە، محەمەد مەلا حەسەن، قائیمقامی خانەقین تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانقین و جیگرەکەی ئەمڕۆ لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە دەستگیرکران، هۆکاری دەستگیرکردنەکەشیان بەهۆی سکاڵایەکەى بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری خانەقینەوە بوە کە پێیان دەڵین بنەماڵەی سەعدوڵا ئەفەندی”.

,

قائیمقامى خانەقین ئەوەشى ئاشکراکرد: “ئەو بنەماڵەیە لە ساڵی 1981 قەربویان لە حکومەتی عێراق وەرگرتوە بەرامبەر بە دەستبەسەراگرتنی زەویەکانیان، بەڵام چەند ساڵێک لەمەوبەر بڕێک لەو زەوییانەیان پێدراوەتەوە و بەشێکی دیکەشی تێکەڵ بە موڵکی فەرمانگەی دارایی بوە، بۆیە ئەوانیش سکاڵایان لە دەستەی نەزاهە تۆمارکردووە دژ بە بەڕێوبەری کشتوکاڵی خانەقین”.

,

لەلایەکى دیکەوە، ئازاد عیسا، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەگوێرەی زانیارییەکان کێشەکە تاڕادەیەکی زۆر کێشەیەکی کەسییە لەنێوان بنەماڵەی سەعدوڵا ئەفەندی و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین، چونکە ئەو بنەماڵەیە کاتی خۆی قەرەبوی زەوییەکانیان لە حکومەتی عێراق وەرگرتوە و ئێستاش داوای گەڕاندنەوەی زەویەکانیان دەکەن و دەڵین بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین دەستی بەسەردا گرتوە”.

,

بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین ئاماژەی بەوەشکرد، زەوییەکان کشتوکاڵین و بە شەش هەزار دۆنم مەزەندە دەکرێن.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل