fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دەستەی دەروازە سنورییەکانی لە ڕێگەی ناس کوردەوە هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات ئاگادار دەکاتەوە

19:11 شه‌ممه‌ 14 ئادار 2020
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو ئەو دەروازە سنورییانەی کە لەگەڵ ئێراندان و لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدایە بە تەواوەتی داخراون و دەشڵێت، 15ى ئەم مانگە دوا مۆڵەتە بۆ ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە تائێستا لە دەرەوەی وڵاتن بۆئەوەی بگرێنەوە عێراق.

.

عەلادین قەیسی، وتەبیژەی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا هەموو ئەو دەروازە سنورییانەی کە لەگەڵ ئێران و وڵاتی کوەیتدایە بە تەواوی بەڕووی ئاڵۆگۆری بازرگانی و هاوڵاتیانی بیانی داخراوە.”

.

وتیشی: “ئەو دەروازە سنورییانەی کە لەگەڵ ئێراندایە و لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدایە وەک دەروازەکانی شەلامچە، مونزریە، شیب و چەزابە بە تەواوتی داخراون بە ڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیانی بیانی و ئاڵوگۆری بازرگانی، تەنها ڕێگە دراوە تا 15 ئەم مانگە هاوڵاتیانی عێراقی پێدا گوزربکەن و بگەڕێنەوە عێراق، پاش ئەو وادەیەش دەبێت هاوڵاتیانی عێراق لە ڕێگەی فرۆکەخانەی بەغدا و بەسرەوە بگەڕێنەوە خاکی وڵات”.

. 

وتەبێژەکەی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق، ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا تاکە سنور کە ئاڵۆگۆڕی بازرگانی تێدا دەکرێت دەروازەی سنوری” تڕێبیل”ه  کە دەکەوێتە نێوان عێراق و وڵاتی ئەردەن، ئەو دەروازەیەش لە ژێر چاودێری توندی تەندروستیدایە و بەردەوام پشکنین بۆ شۆڤێری بارهەڵگرەکان دەکرێت.

.

سەبارەت بە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان وڵاتی ئێران قەیسی وتی: “ئەو دەروازانە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدا نییە و لەلایەن  حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە دەچن، بۆیە ئەوان زیاتر ئاگاداری ڕێکاڕەکانن، بەڵام دەبێت ئەوانیش پابەندی ڕێکارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بن سەبارەت بە ڕێنماییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ” .

.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا دەستەی دەروازە سنورییەکان لە گەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق تەواوی پێداویستی و کەلوپەلی پزیشکی لە کامێرای تایبەت بە چاودێرکردنی پلەی گەرمی و شوێنی گلدانەوە گومانلێکراو بە ڤایرۆسەکەی ئامادە کردوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل