fbpx
Shadow Shadow

دەستەواژە و دیمەنی کلیپە نوێیەکەی هێڵی لەڤ یەکێتى پیاوان و ئەنجومەنى خانمانى هێنایە دەنگ [تایبەت]

21:25 پێنج شه‌ممه‌ 12 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

بڵاوکردنەوەی دەستەواژە و دیمەنی کلیپێکی نوێی ژنە گۆرانى بێژ هێڵی لەڤ، کاردانەوەی لێکەوتەوە و جگە لەوەی ڕێکخراوی یەکێتی پیاوان هەوڵدەدات کلیپەکەی پێبسڕێتەوە لە ئەگەری بڵاوبوونەوەیدا، ئەنجومەنی باڵای خانمانیش ڕەخنەی توندی لێدەگرێت.

.

هێڵی لەڤ، لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی دیمەنی نوێترین کلیپی خۆی بڵاوکردووەتەوە و لەسەر وێنەکە نوسیویەتی :”‎کاتێک تاج دەخەمە سەرم، پیاوەکان لەسەر ئەژنۆ کڕنوش دەبەن”.

.

بورهان عەلی، سکرتێری رێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند:” بێگومان ئەو دەستەواژەیە و ئەو دیمەنەی نێو کلیپەکە کە بڵاوبووەتەوە، بێڕێزیکردنە بەرامبەر پیاو و مرۆڤ بە گشتی و ئێمە وەک ڕێکخراوی یەکێتی پیاوان دژی هەر جۆرە بێڕێزیکردنێکین بەرامبەر پیاوان و ژنانیش”.

.

سکرتێری ڕێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، جگە لەوەی ئیدانەی ئەو کارە دەکەن، لەڕووی یاسایشەوە هەڵوێستیان دەبێت و لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدەن دەستەواژە و دیمەنی کلیپەکە بگۆڕن، یاخود پێیان بسڕنەوە لە ئەگەری بڵاوبوونەوەیدا.

دەستەواژە و دیمەنی کلیپە نوێیەکەی هێڵی لەڤ یەکێتى پیاوان و ئەنجومەنى خانمانى هێنایە دەنگ [تایبەت]

.

هاوکات ئەنجومەنى باڵاى خانمانیش لە رێگەى ئەندامێکى ئەنجومەنى باڵاوە رەخنەى توندى لەو دەستەواژە و دیمەنە گرت و بە دژی کەلتوری کۆمەڵگەی کوردی ناوبرد.

.

ئەمەل جەلال، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای خانمان بە ناس کوردی وت :”وەک ئەنجومەنی باڵای خانمان چۆن دژی هەر بێڕێزی و توندوتیژییەکین بەرامبەر بە ئافرەتان، بەهەمانشێوە دژی توندوتیژی و بێڕێزین بەرامبەر پیاوان و هەموو مرۆڤێک، جا ئەو بێڕێزییە لەلایەن کەسێکی ئاسایی، سیاسی، ئاینی یاخود هونەرمەند و هەرشتێکی دیکە بێت”.

.

وتیشی، کلیپەکەی ئەو هونەرمەندە و بوونی ئەو دیمەن و دەستەواژەیەی کە بڵاویکردووەتەوە تێیدا، بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە دژی ئەوەین و وەک کارێک وێناى کرد کە لەگەڵ کەلتور و ئاداب و دابونەریتی کۆمەڵگەدا ناگونجێ.

.

ئەمەل جەلال رەتیکردەوە ئەو کارە بچێتە چوارچێوەى ئازادییەوە و ئاماژەى بەوە کرد “هەموو شتێک سنوری خۆی هەیە و هیچ شتێک ڕەها نییە، ئازادیش تا ئەو سنورەیە مافی کەسانی دیکە پێشێل نەکرێت”.

دەستەواژە و دیمەنی کلیپە نوێیەکەی هێڵی لەڤ یەکێتى پیاوان و ئەنجومەنى خانمانى هێنایە دەنگ [تایبەت]

.

هاوکات بەشێک لە هاووڵاتیان لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆستەکەی ئەو هونەرمەندە بۆچوونی جیاوازیان دەربڕی و هەندێک پشتگیرى و هەندێکى تریان رەخنەیان لێگرت.

.

لەو بارەیەوە کەسێک بەناوی دایکی سارۆ نوسیویەتی :”من ژنم بەڵام زۆر شتێكى ناشرينت كرد بەم كردارەت، پیاو باوکمانە، پیاو برامانە، پیاو نیوەى ئیمانمانە، ئیتر چۆن ئەتوانیت سوکایەتییان پێ بکەیت؟”.

.

هەروەها سەڵاحەدین ئەحمەد ئاماژەی بەوەکردووە: “پیاوێک بە مانا پیاو بێت تەنها کڕنوش بۆ خوای گەورە دەبات، ئافرەت شایەنی گرنگیپێدان و خۆشویستن و ڕێزلێگرتنە، نەک کڕنوش بۆ بردن”.

.

بەپێچەوانەى بۆچوونى ئەو دوو کەسەى پێشوو لەبارەى دەستەواژە و وێنەکە، بەشێک لە هەوادارانی ئەو هونەرمەندە دەستخۆشی لەکارەکەی دەکەن و چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی کلیپەکەن.

.

هێلین عه‌بدولڵا، ناسراو بە هێڵی له‌ڤ له‌ ساڵی 1988 له‌دایكبووه‌، زیاتر به‌زمانی ئینگلیزی گۆرانی ده‌ڵێت و تا ئێستا خاوەنی دوو ڤیدیۆ کلیپە، کە یەکێکیانی بۆ کوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش وتووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل