Shadow Shadow

دەستپێشخەری دانوستانی ڕاستەوخۆی حزبەکانى ڕۆژهەڵات و ئێران قبوڵکراوە… مەرجەکان چین؟ [تایبەت]

18:12 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

لە گەرمەى بارگرژییەکانی ئەمریکا و ئێران و توندبوونی سزا و گەمارۆکانى ئەمریکا بۆسەر ئێران، لە بەرانبەردا چەند هەوڵ و هەنگاوێکى جدی نراون بۆ گفتوگۆ و دانوستانی ڕاستەوخۆ لەنێوان حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانى ڕۆژهەڵات و حکومەتى ئێران.

بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، لەسەر پێشنیازی سیاسەتمەدارێکى ناسراوی ڕۆژهەڵات، ناوەندی نەرویجی بۆ چارەسەریی ناکۆکییە چەکدارییەکان دەستپێشخەرییەکى بۆ حزبەکانى ڕۆژهەڵات و حکومەتى ئێران کردووە تاوەکو دانوستانی ڕاستەوخۆ بکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە دوو هەفتەى ڕابردوودا، شاندێکى ناوەندی هاوکاریی حزبەکانى کوردستانی ئێران سەردانی نەرویجی کردووە و لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا کۆبوونەوەتەوە و دەستپێشخەرییەکەیان قبوڵکردووە بەڵام بە مەرج.

دەستپێشخەری دانوستانی ڕاستەوخۆی حزبەکانى ڕۆژهەڵات و ئێران قبوڵکراوە... مەرجەکان چین؟ [تایبەت]

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتووە لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.

ئیسماعیل ڕەحمانی، نوێنەری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەى لە نەرویج پشتڕاستکردەوە و بە ناس کوردی وت، لە دانیشتنەکەدا حزبەکانى ڕۆژهەڵات چەند مەرجێکیان داناوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

.

ئیسماعیل ڕەحمانی وتیشی، “دانیشتنەکە هیچ نوێنەرێکى کۆماری ئیسلامی ئێرانی تێدانەبووە و ئاگاداریش نین لە هەڵوێستی ئێران.”

ئەو لەبارەى مەرجەکانەوە بە ناس کوردی وت، “یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە کە ئێمە هیچکات بە نهێنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی گفتوگۆ ناکەین و دەبێت دانوستانەکان بە ئاشکرا بن و بە چاودێری لایەنێک بەڕێوەبچن.”

.

وتیشی، “مەرجەکانی تر پەیوەندییان بە دۆخی کوردی ڕۆژهەڵات و مافەکانییەوە هەیە.”

هاوکات هەر دوێنێ، 6ی تەموزی 2019، كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە بەشداریی كەسانی یەكەمی حیزبەكان‌ و بە میوانداریی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو، بەپێی زانیارییەکانیش، ئەو دەستپێشخەرییە یەکێک بووە لە تەوەرە سەرەکییەکانى کۆبوونەوەکە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل