Shadow Shadow

دەستپێشخەرییەکى نوێى ئەمریکى بۆ ئاسایشی دەریایی لە کەنداو دەخرێتەڕوو

09:53 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئاشکراى کردووە، چەند بەرپرسێکى ئەمریکى هەینى کۆدەبنەوە بۆ تاووتوێکردنى دەستپێشخەرییەکى نوێ بۆ پاڵپشتى ئازادى هاتووچۆ، لە ئاوەکانى کەنداو و ئاسایشى دەریایی لە گەروى هورمز.

.

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: “بەرپرسانى وەزارەتەکانى بەرگرى و دەرەوەى ئەمریکا کۆبوونەوەیەک بۆ تاووتوێکردنى دەستپێشخەرییەکى نوێ بۆ پاڵپشتى ئازادى هاتووچۆ لە ئاوەکانى کەنداو و ئاسایشى دەریایی لە گەروى هورمز سازدەکەن، بەبێ ئامادەبوونى دەزگاکانى ڕاگەیاندن”.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاڵەنگارییە جیهانییە و دابینکردنى ڕێڕەوێکى بێ کێشە و سەلامەت بۆ کەشتییەکانى گواستنەوە نەوت، هەوڵێکى نێودەوڵەتى پێویستە”.

.

ئەو هەنگاوەى بەرپرسانى ئەو دوو وەزارەتەى ئەمریکا، هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەکان لە ئاوەکانى کەنداو، بەتایبەت لە گەروى هورمز و کەنداوى فارسی، تا ئێستاش چارەسەرێکى ڕیشەیی بۆ کێشەکان نەخراوەتە ڕوو.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل