fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"بەبوونى هێزى ئێرانى بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندەرانى ئێران لێکدەدرێتەوە"

دەستبەسەراگرتنى ئامێرێکى پەیوەندیکردنى تایبەت بەهێزە ئەمنیەکان لەخەلانیى گومانى زۆرى دروستکردووە

19:48 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 شوبات 2020
article image

ناس كورد- 

لەچەند گرتەیەکى ڤیدیۆیدا ژماره‌یه‌ك له‌ چالاکوانى خۆپیشاندانەکانى بەغدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە چەند ئامێرێکى پەیوەندیکردنى (لاسلکى) سەر بە هێزەکانى بەرەنگارى گێرەشێوێنى ئێرانی لەمەیدانى خەلانیى بەغدا دەستکەوتوون.

.

بەگوێرەى ئەو بەڵگانەى کە دەستکەوتوون، لەو ئامێرانەوە بەزمانى فارسی ئاڵوگۆڕى نامە لەنێوان هێزەکانى سەر بەو دەزگا ئێرانیەدا کراوە، ئەمەش واى لە خۆپیشاندەران کردووە لەوە دڵنیابن کە هێزە سیخوڕییەکانى ئێران لەنێوان ئەو چەکدارانه‌دا هەن کە خۆپیشاندەران سەرکوت دەکەن.

.

دەستبەسه‌رداگرتنى ئەو ئامێرانە هاوکاتە لەگەڵ هێرشى میلشیا دەمامکدارەکان بۆ سەر خۆپیشانده‌رانى خەلانى و کوشتنى خۆپیشاندەران بەچەکى بێدەنگ لەناو مەیدانەکانى بەغداوە لەدوو ڕۆژى ڕابردوا، ئەمەش زیاتر خۆپیشاندەرانى هاندا دروشم دژى “داگیرکاری” ئێران و دەستوەردانى ئەو وڵاتە لەعیراقدا ڕەتبکەنەوە.

.

بەڵام بەلاى ژمارەیەکى ترى خۆپیشاندەرانەوە ئەوە ڕەتدەکرێتەوە کە ئەو ئامێرانە دروستکراوى تایبەتى کۆمپانیایەک یاخود کۆمپانیایەکى سەربازى بن، بەڵکو لەو جۆرانەیە کە بەئاسانى لەعێراقدا دەستدەکەون و ئێرانى نین.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل