fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دەزگا هەواڵگريەكان چ ڕۆڵێكيان هەيە لە بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا؟

15:07 هه‌ینی 20 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

ناتوانرێت ڕوبەڕوى پەتايەكى مەترسيدارى وەك كۆرۆناى نوێ COVID-19 ببینەوە بەبێ پەنابردنە بەر ڕێكارە هەواڵگريەكان، بابەتەكە تەنها پەيوەندى بە بەرژەوەنديە سياسيەكانەوە نييە بەڵكو پەيوەنديشى بە پلانى ئيدارەدانى قەيرانێكى جيهانيەوە هەيە.

.

ئەگەر ئامانجى دەزگا هەواڵگريە نێودەوڵەتيەكان جياوازيش بێت بەپێى هەرێمايەتى و جوگرافيا، ئەوا سەرجەم هەوڵەكان و ئامڕازەكانى ئەو دەزگايانە لەيەك چوارچێوەدان و وێنەى چەند ميحوەرێك دەكێشن كە ئەمانەن:

.

يەكەم: كۆكردنەوە داتاى زەبەلاح

هەميشە كارى هەواڵگرى تەقليدى پشتى بە كۆكردنەوەى زانيارى سەرچاوە ئاشكراكان بەستوە وەك دەزگاكانى ڕاگەياندن، ئەوەش سەرەڕاى بەكارهێنانى ئەندامانى دەزگاكە بەشێوەيەكى ڕاستەوخۆ بۆ كۆكردنەوەى زانيارى، ئەويش لەڕێگەى ئاليەتى ڕێكخستنى دەستى بۆ بڕێكى زۆر داتا پێش ئەوەى بكرێن بە ڕاپۆرتى كۆتايى.

.

بەڵام لەگەڵ دەركەوتن و بەهێزبونى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان لە ژمارەيەك لە دەزگاكانى سيخوڕى ئەو ڕێگەيە نەما و بوو بە چاودێرى كردنى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان، بۆ نمونە لە ئيسرائيل حكومەت لەساڵى 2011ەوە زياتر لە 100 مليۆن دۆلارى بۆ چاودێريكردنى ئەو تۆڕانە خەرجكردوە كە پێى دەوترێت “بودجەى هەواڵگریی سەربازیی سەربەخۆ” ئەوەش لەبرى چاودێريكردنى ڕاگەياندنە تەقليديەكان.

.

ئاژانسى رۆيتەرز بڵاوكردوەتەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دانيناوە بەوەدا كە پرۆسەى سيخوڕى مرۆيى و ئەلكترۆنى بۆ كۆكردنەوەى زانيارى لەسەر كۆرۆنا بەكارهێنراوە بەشێوەيەكى ڕۆژانە.

.

دووەم: چاودێرى ڕاستەوخۆ و بەردەوام

بەهۆى ئەو داتا و زانياريە زەبەلاحەى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان و جيهانى ئەلكترۆنى بەشێوەيەكى گشتى دەيخەنە بەردەست، دەزگا هەواڵگريەكان دەستيان كردوە بە بەرهەمهێنانى بەرنامە و سۆفتوێرى تايبەت بۆ پرۆسيسكردن و چارەسەركردنى ئەو داتا زۆرە بەتايبەتى لە بوارەكانى “سياسى، ئەمنى، ڕاگەياندن، ئابورى و ژينگەيى هتد” هەروەها بەشداریپێكردنى خەڵك لە داتاكانيدا تەنانەت ئەگەر بەبێ ئاگاداربونيشيان بێت.

.

ئەوەش هەروەك ئەو رێگەيەيە كە هەندێك حكومەتى وڵاتانى جيهان گرتويانەتەبەر بۆ چاودێريكردنى مۆبايل و هێڵەكانى پەيوەندى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا، ئەوەش بەئامانجى دياريكردنى بازنەى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لەڕێگەى دياریكردنى ناسنامە ئەوانەى كە توشبوەكان تێكەڵ بوون لەگەڵياندا، هەروەك لە ئيسرائيل ڕودەدات.

.

لە دەوڵەتانى تردا كارەكە ئەوەشى تێپەڕاندوە كە تەنها چاودێریكردن بێت و هەندێك لە وڵاتان گەيشتونەتە ئەوەى سەرجەم زانياريەكانی تايبەت بە توشبوان لەگەڵ كۆمەڵگەدا بەش بكەن، هەروەك لە سەنگافورە ڕودەدات كە پرۆژەيەكى ئەلكترۆنى بڵاوكردوەتەوە كە هەر هاوڵايەك لە هەر شوێنێك بێت دەتوانێت ئاگادرى سەرجەم وردەكاريەكانى تايبەت بە توشبوان بێت، ئەوەش ڕێگەيەكى پێشكەوتوى سيخوڕيە كە پشتى بە بنەماى شەفافيەتێكى ئاشكرا بەستوە، ئامانجيش لێى كۆنترۆڵكردنى هەڕەشەى ڤايرۆسەكەيە.

.

سێيەم: هەڵسەنگاندن و لێكنزيككردنەوە

يەكێك لە لایەنە سەرەكيەكانى كارى هەواڵگرى هەڵسەنگاندنی داهاتوە، دەزگا هەواڵگريەكانى دەوڵەتە گەورە و پێشكەوتوەكان هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەكە دەكەن و لێكنزيكردنەوەش دەكەن بۆ ئەو هەڕەشانەى كە ئەگەرى هەيە ڕوبدات لە داهاتوودا.

.

سەبارەت بە ڤايرۆسى كۆرۆنا ژمارەيەك دەوڵەتى جيهان هەمان ڕێوشوێن بەكاردەهێنن، داتاكانى فڕۆكەخانەكان و گواستنەوە و چەندين هۆكارى تر بونەتە دەيان نمونە بۆ كۆكردنەوەى بەڵگەنامە مەدەنيەكان كە سەرچاوەى سەرەكين بۆ كۆكردنەوەى داتا و زانيارى پێويست پێش ئەوەى ڕاپۆرتى كۆتايى بدرێت، هەروەها لێكنزيككردنەوە دەكرێت بۆ پێشبينيكردنى ئەوەى كە لە داهاتويەكى نزيكدا چى ڕودەدات.

.

ئەم ڕێگەيە ئەگەر لە كارى هەواڵگرى تەقليديدا ناسراو بێت ئەوا هۆكارێكى نوێ كە وێنەيەكى ئاشكراتر لەسەر كۆرۆنا لەجيهاندا پيشان دەدات ئەوەيە كە تواناى مرۆيى لەگەڵ زيرەكى دەستكردا تێكەڵاو دەكرێت بۆ كێشانى سيناريۆى ئاڵۆز و ورد، ئەوەش لەلايەن دەزگاى هەواڵريەكانى ئەمريكا، بەريتانيا و ئيسرائيل پشتى پێبەستراوە.

.

چوارەم: ئيدارەدانى قەيران

بەشێوەيەكى باو هەوڵى دەزگا هەواڵگريەكان بريتيە لە هەنگاوى خۆپاراستن ياخود هێرشكردن، ئەوەش بەپێى بەرژەوەنديە باڵاكانى دەوڵەتە باڵادەستەكان، كارى ئەو دەزگايانەش بەو شێوەيە لەپێش بڕيارى سياسيەوەيە، بەڵام ناچێنە بوارى جێبەجێنەكردنەوە بەبێ بڕيارى سياسى.

.

 پرۆسە گەورەكانى تيرۆركردن لە چەند دەيەى ڕابردودا بەڵگەيە لەسەر ئەو شێوازەى كاركردن، كارى دەزگا سيخوڕيەكان گۆڕانكاريەكى جۆريان بەسەردا هاتووە و چونەتە قۆناغى هاوبەشى ڕاستەوخۆ لە ئيدارەدانى قەيرانەكان و ڕوداوەكان، بەشێوەيەك كە ئاستە سياسيەكە هەوڵى ئەوە دەدەن كە بە ڕوداوەكان بگەنەوە.

.

بۆ نمونە لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا نزيكەى 17 دەزگاى سيخوڕى ئيدارەى قەيرانى كۆرۆنا دەدەن لە ڕاگەياندنەكانى ئەمريكادا، لە دووەم هەفتەى سەرەتاى دەركەوتنى كۆرۆنا دەزگاى هەواڵگرى پزيشكى ئەركى چاودێريكردن و سەلامەتى هێزەكانى ئەمريكاى لە دەرەوە پێ سپێردرا، هەروەها ناوەندى كاروبارى نێودەوڵەتى سەر بە دەزگاى هەواڵگرى ناوەندى ئەمريكى (سی ئای ئەی) بووە سەرچاوەى سەرەكى ڕاگەياندنەكان.

.

بە ئاماژەدان بە سەرجەم هەوڵە ئەمنيەكانى ئەمريكا تايبەت بە ڕێگريكردن لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، لەكۆتاييدا بەو سياسەتانەوە پابەند دەبێت كە دەزگايەكى تايبەت بە كۆشكى سپى دايان دەنێت، كە لەكاتى قەيرانى ڤايرۆسەكەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندى خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردنى نەخۆشيەكان دروست كرا.

.

سەرجەم ئەو دەزگا هەواڵگريانەى باسكران لەسەر دوو ڕێچكە كار دەكەن، ئەوانيش “پێش ڕوداووكەوتن و هێرشبردن”، جيهان دواى كۆرۆنا ئامانجێكە كە سەرجەم دەزگا هەواڵگريەكان هەوڵى ئەوە دەدەن نەخشەى ئاسەوارەكانى بكێشن، بەڵام كارى هاوبەش لەنێوان هەموو ئەو ڕێوشوێنانەى كە گيراونەتەبەر ئەوەيە كە تەكنەلۆژيا هاوبەشێكى سەرەكى بووە لە هەموو كارەكاندا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل