Shadow Shadow

دەزگای هەواڵگری عێراق: تیرۆرستێکمان لە سلێمانی دەستگیرکرد

14:08 هه‌ینی 23 ئاب 2019
article image

ناس کورد

دەزگای هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، داواکراوێکیان بە تومەتی تێوەگلان لە کردەوەی تیرۆرستی لە شاری سلێمانی دەستگیرکردووە.

.

ئەمڕۆ هەیەنی 23ی ئابی 2019، لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگریی و ئاسایشی عێراق بڵاویکردەوە، داواکراوەکە لە لایەن دادگای قەزای بەلەدی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین بە ماددەی چواری تیرۆر سزادراوە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، داواکراوەکە لە پارێزگای سەڵاحەدین هەڵهاتووە و لەشاری سلێمانی خۆی حەشارداوە و بە هاوکاری ئاسایشی سلێمانی دەستگیریان کردووە.

.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئۆپراسیۆنێکی جیاوازدا لە چەند ناوچەیەکی تر شەش داواکراوی تریان دەستگیرکردووە کە لە لایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراو بوون.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل