fbpx
Shadow Shadow

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران: دوو رۆژە شیروان عەبدوڵا لە تورکیا دەستگیرکراوە

14:09 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران هەواڵى دەستگیرکردنى هونەرمەندى میللى شیروان عەبدوڵا لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانى تورکیا پشتڕاستکردەوە و ئاشکراى کرد “لە هەوڵدان بۆ ئازادکردنی ئەو هونەرمەندە”.

.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەداخەوە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، شیروان عەبدوڵا، هونەرمەندی میللی لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتی تورکیا بێسەروشوێن بوو، هیچ کەسێک زانیاری لەسەر نەدەزانی تا ئەمڕۆ”.

.

وتیشی، دوای بەدواداچوونیان بۆ چارەنووسی ئەو هونەرمەندە، بەیانی ئەمڕۆ (هەینى) بۆیان دەرکەوت کە لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتی تورکیا دەستبەسەر کراوە، بەڵام تائێستا نازانن هۆکاری دەستگیرکردنەکەى چییە.

.

ئاری جەلال ئاماژەی بەوەشكرد: “نوێنەرمان ناردووە بۆ ئەوێ و لەئێستادا لە ڕێگادایە، بۆ ئەوەی هۆکاری دەسگیرکردنەکەی ئەو هونەرمەندە بزانین و هەوڵیش بدەین بە زووترین کات ئازاد بکرێت”.

.

شیروان عەبدوڵا، هونەرمەندێکی میللی کوردی شاری سلێمانییە و ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە و دوو رۆژ لەمەوبەر بەمەبەستى گەڕانەوەى بۆ هەرێمى کوردستان لە فڕۆکەخانەیەکى تورکیا دەستگیرکرا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل