fbpx
Shadow Shadow

دەرگای گواستنەوەی یاریزانان کۆتایی هات.. گرنگترین گواستنەوەکانی کۆتا ڕۆژ چی بوون؟

10:33 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا داخرا و پێش چەند کاتژمێرێک لە داخستنەکەش چەند گرێبەستێکی گرنگ ئەنجامدران، کە پشکی شێری بە پاریس سانجێرمان کەوت و هەروەها درامای نێیماریش بە مانەوەی لە پاریس سانجێرمان، کۆتایی هات.

.

گرنگترین گرێبەست کە لە دواساتەکانی گواستنەوەکاندا ئەنجامدرا، گواستنەوەی ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی بوو لە ئینتەرمیلانەوە بۆ پاریس سانجێرمان بەخواستن و دواتر کڕینەوەی بە 70 ملیۆن یۆرۆ.

.

هاوکات پاریس و ڕیاڵ مەدرید دوو گۆڵپارێزیان بەشێوەی خواستن ئاڵوگۆڕپێکرد و ناڤاس چووە پاریس و ئاریۆلاش بەرەو مەدرید بەڕێکەوت، هەر لە ئیسپانیا بەرشەلۆنە ڕافینهای بۆ یەک وەرز و بەخواستن دایە یانەی سێڵتافیگۆ و سیڤیلیەش هێڵی پێشەوەی بە گواستنەوەی چیچاریتۆی مەکسیکی بەهێزترکرد.

.

هاوکات لە ئیتاڵیا یانەی ڕۆما  هەریەک لە هێنریک میختاریان و نیکۆڵا کاڵینیچی بە خواستن لە یانەکانی ئەرسیناڵ و ڤیۆرێنتیناوە گواستەوە، هەرچی یانەی میلانە ئەنتی ڕێبیچی لە فڕانکفۆرتەوە گواستەوە لە بەرامبەر ئەندرێ سێلڤا و بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ، هەر لە ئیتاڵیا ناپۆلی فێرناندۆ یۆرێنتی ئیسپانی بردە ڕیزەکانییەوە.

.

هاوکات یانەی پارمای ئیتاڵی ماتیۆ دارمیانی لە یانەی مانچستەریونایتدەوە گواستەوە و یۆڤانتۆسیش کوانگ سۆنگیی کۆری لە یانەی کالیارییەوە بردە ڕیزەکانییەوە.

.

لەلایەکی دیکەوە، گرنگترین ڕووداو کە لەم مێرکاتۆیەدا ڕووینەدا، گەڕانەوەی نێیمار بوو بۆ بەرشەلۆنە، دەرگاکە بەڕووی نێیماردا داخراوە و ناچارە ئەم وەرزەش لە پاریس بمینێتەوە، بەڵام سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوەدەکەن، نێیمار گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە لەبیر نەکردووە و لە وەرزی داهاتووشدا پاریس سانجێرمان ناتوانێت ڕێگری لەو ئاواتەی نێیمار بکات، چونکە بەگوێرەی گرێبەستەکەی لە ساڵی داهاتووەوە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەبێتە 170 ملیۆن یۆرۆ و هەر یانەیەک ئەو بڕە پارەیە بدات، نێیمار ئازادە لە چوونی بۆ ئەو یانەیە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل