fbpx
Shadow Shadow

دەرگای دووەمی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا سوتێنرا و واشنتنیش هێز دەنێرێت

18:39 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سەرباری هەڕەشە و هۆشدارییەکانی بەرپرسانی ئەمریکا، ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکانی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا بەردەوامە و دەرگایەکی دیکەی باڵیۆزخانەکەش سوتێنرا، واشنتنیش بڕیاری دا هێزێ مارێنزی زیادە بنێرێتە باڵیۆزخانەکە.

.

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، سێشەممە 31ی کانونی یەکەمی 2019، ژمارەیەک خۆپیشاندەر و چەکدار و لایەنگری گروپە چەکدارییەکانی حەشدی شەعبی دەرگای ناوچەی سەوزیان بۆ کرایەوە و هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

..

هاوکات خۆپیشاندەران خێمەیان لە چواردەوری باڵیۆزخانەکە هەڵکردووە و ڕەتیدەکەنەوە ناوچەکە چۆڵ بکەن و دەیانەوێت بە تەواوەتى بچنە ناو بینای باڵیۆزخانەکەوە.

.

کەمێک پێش ئێستا، خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر دەرگای دووەمی باڵیۆزخانەکە و سوتاندیان، هاوکات هێزێکی تایبەتی ئەمنی عێراقیش لە بەردەم باڵیۆزخانەکە بڵاوبونەتەوە.

..

هاوکات دەنگی تەقە لە چواردەوری باڵێۆزخانەکە دێت و بەرپرسێکی ئەمریکیش بە ڕۆیتەرزی وتووە کە “ئەمریکا هێزی زیاتری مارێنز ڕەوانەى باڵێۆزخانەکە دەکات”.

.

لەئێستادا ماسیۆ تۆڵەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لە مۆڵەتدایە و باڵیۆزی کاربەڕێکەریش هێشتا لەناو بینای باڵیۆزخانەکەدایە و چۆڵی نەکردووە.

.

تا ئێستاش بەهۆی وەڵامی پاسەوانەکانی باڵیۆزخانەى ئەمریکاوە، 32 کەس لە هێرشبەرەکان برینداربوون.

.

لە نوێترین پێشهاتدا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەری عێراقی ڕایگەیاندوە کە “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهەموو شێوەیەک هاوڵاتیانی خۆی لە عێراق دەپارێزێت و هەر کارێک پێویست بێت ئەنجامی دەدات”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل