fbpx
Shadow Shadow

تا ئێستا 14 جار خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە

دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە

12:36 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

دەیان خوێندکاری یەکەمی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم جارێکی تر بۆ دامەزراندن خۆپشاندانیان ئەنجامدا.

.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەمموزی 2019، ژمارەیەک لە دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوە.

.

خوێندکارە یەکەمەکان داوا دەکەن لە بەشەکانی خۆیان دابمەزرێن و دەڵێن ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بێ کارن و چاوەڕێن حکومەت لە کەرتی گشتی دایانبمەزرێنێت.

.

خۆپیشاندەرەکان لە یەکەم، دووەم و سێهەمی هەر دوو ساڵی 2015، 2016، زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمن.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ئەم دەرچوانە ئێستا 14 جار خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە بەڵام تا ئێستا وەڵامێکی گونجاویان لە حکومەت وەرنەگرتووەتەوە.

.

خۆپیشاندانی ئەمڕۆی ئەم دەرچووانە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

.

تا ساڵی 2014، یەکەمەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکان دوای دەرچوونیان، ڕاستەوخۆ لە بەشەکانی خۆیان دادەمەزران بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی چەند ساڵێکە ئەو بڕیارە ڕاگیراوە.

.

 

دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل