Shadow Shadow

سێ ساڵە بەڵێنیان پێدەدرێت و جێبەجێ ناکرێت

دەرچوانی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان لە چاوەڕوانی دامەزراندندان

14:21 دوو شه‌ممه‌ 03 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-
دەرچووانی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکیان لەبارەی دانەمەزراندنیان بڵاوکردەوە و نیگەرانن لەوەی کە هێشتا بڕیاری دامەزراندنیان جێبەجێ نەکراوە.

.

لە راگەیەندراوەکەی دەرچووانی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان کە ژمارەیان 9413 دەرچووی ساڵانی 2015-2016، ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی نووسراوی ژمارە (9413) کەلەبەرواری (23\7\2018) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە و پێداویستی وەزارەتەکەی بە دامەزاندنمان بەشێوەیەکی هەمیشەیی خستووەتەڕوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی نزیکی ساڵێک لە ئاڕاستەکردنی ئەو نووسراوە و ماوەی سێ ساڵ لە چاوەڕوانی ئێمەی دەرچووان بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی بڕیاری لە دامەزراندنمان نەداوە.

.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە رووندەکەنەوە کە دەرکردنی بڕیاری دامەزراندنیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە کاتێکدایە کە دۆخی دارایی حکومەتی هەرێم بەراورد بە 5 ساڵی رابردوو رووی لە گەشەکردن کردووە و تاڕادەیەک باری سەختی دارایی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان تێپەڕیووە، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە ئاستێکی باشدان، بەجۆرێک بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقیەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرەڕای ئەوەی لە کۆبوونەوەی (14\1\2019)ی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە دامەزراندنیان دراوە بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە فەرمانی دامەزراندنی پێ دەرنەچووە و نەکەوتووەتە بواری جێبەجێکردن.

.

ئەو خوێندکارانە نیگەرانی لەو لێدوانانەی بەرپرسانی باڵای ناو ئەنجومەنی وەزیران دەردەبڕن کە بەوتەی خۆیان تەواوی ئەو باس و لێدوانانە جۆرێک لە گومان و دوودڵی و هەتا زۆر پرسیاری وەڵامنەدراوەیان بۆ ئەوان دروستکردووە و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە “سەرلەبەری لێدوانەکان بەو ئاڕاستەیەن کە کەیسی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەتەنها یەک وەجبە نین و چەند وەجبەیەکن و تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لێنەدراوە و ئەو بابەتە لە دیراسەو خوێندنەوەدایە”.

.
لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن لەسەر ئاستی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و گروپەکانی فشار کە خۆیان لە ڕێکخراوە قوتابی و خوێندکارییەکان دەبینێتەوە، هەوڵێکی جددی و فعلی بدەن و لەو ڕووەوە هاوکار و ئاسانکار بن بەمەبەستی هەرچی زووە دەرکردنی بڕیاری دامەزراندنیان بەشێوەیەکی فەرمی و نوسراو بەر لە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان.

.

ئاماژە بەوەش دەکەن، لەڕاستیدا دانەمەزراندنی ئێمە زەبرێکی کوشندەی داوە لە ڕۆحی کێبڕکێی زانستی لەنێوان خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

.

جەختیش لەسەر ئەوە دەکەنەوە، قەرەبووکردنەوەی ئەو چەند ساڵە لە چاوەڕوانییان و گەڕاندنەوەی ئومێد و شکۆ بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەتەنها بەوە دەکرێت بەپەلە و هەرچی زووە بڕیاری فەرمی لەو بارەوە بدەن بەڕەچاوکردنی پاراستنی بەرژەوەندی کۆی دەرچوانی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان وەجبەی 2016-2015، بەجۆرێک پەیڕەوی هەمان نەریتی ساڵانی ڕابردوو بکرێت لە دامەزراندنیان و سەرجەمیان لە بەش و کۆلێژەکانی خۆیان دابمەزرێنەوە و سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن بەتەواوی ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن و کۆتایی بە چاوەڕوانی ئەو دەرچووانە بهێنرێت.

دەرچوانی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان لە چاوەڕوانی دامەزراندندان

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل