fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

قایمقامیەتى سلێمانى دەرمانخانەکەى داخست

ڕاستى بوونى “دەرمانى ماوە بەسەرچوو” لە دەرمانخانەى دایک

14:33 شه‌ممه‌ 28 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

قائیمقامیەتی سلێمانی داخستنی دەرمانخانەی “دایک”ـی لە سلێمانی ڕاگەیاند بەهۆی “هەبوونی دەرمانی ماوەبەسەرچوو تێیدا.”، دەرمانخانەکەش دەڵێت بە هەڵە دەرمانەکە دراوە بە نەخۆشێک و بەکارنەهێنراوە و هیچ زیانێکى نەبووە.

.

ئەمڕۆ شەممە، 28ی کانونی یەکەمی 2019، ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “لەکاتی سەردانی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دەرمانخانەی دایک لە شەقامی ئۆرزدی دەرکەوتووە دەرمانی ماوەبەسەرچووی بەسەر هاوڵاتیان ساخ کردووەتەوە.”

.

دەشڵێت، “دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەبری چارەسەری نەخۆشەکان زیانیان پێدەگەیەنێت بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەرمانخانەی دایک داخراوە و خاوەنەکەشی ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.”

.

لاى خۆیەوە، دەرمانخانەی دایک لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند “بەهۆی هەڵەی دابەزاندنی یەکێک لە دەرمانەکەمان (کە ماوەی بەسەرچوونی هەمان ئەو مانگە بوو کە درابوو بە نەخۆشەکە) لە کۆمپیوتەر بەهەڵە درابوو بە هاوڵاتیەک لە دوای کاتژمێر چوار و هاووڵاتییەکە لە جیاتی ئەوەی تەلەفون بۆ دەرمانخانەکەمان بکات نامەی بۆ پەیجەکەمان ناردبوو”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “دواى نزیکەى دوو کاتژمێر وەڵامی نەخۆشەکە درابووەوە کە دەرمانەکە بگەڕێنەوە بۆ دەرمانخانەکەمان چونکە سەهوو بووەو بۆت ئەگۆڕین لە کاتێکدا ئەو دەرمانە بەکارنەهێنراوەو هیچ زیانێکی بۆ نەخۆشەکە نەبووە و لە حاڵەتێکی ئاوهادا ئێمە تەحەمولی هەموو مەسئولییەتێک ئەکەین، بەڵام هاوڵاتییەکە چووبوو لە قائیمقامیەت شکاتی کردبوو، ئەوانیش حەوت ڕۆژ دەرمانخانەکەمانییان داخست ئەمە لە کاتێکدایە ئەمە سەهوو بووەو نەک بەمەبەست دەرمانی ماوەبەسەرچوو بدەین بەخەڵک”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل