Shadow Shadow

دەركەوتنی هەڤاڵ ئەبوبەكر و مام رۆستەم لە ئێوارە خوانێكی سەركردەیەكی یەكێتی كاردانەوەی لێكەوتەوە

17:16 شه‌ممه‌ 25 ئایار 2019
article image

ناس كورد- شەهرام عەزیز
دەركەوتنی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە پشكی (بزوتنەوەی گۆڕان) و مام رۆستەم هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێوارە خوانێكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، لەناو كادران و هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوە.

.

ئێوارەی ڕۆژی (پێنجشەممە)ی ڕابردوو، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئێوارە خوانێكی بۆ ژمارەیەك لە سەركردە و كەسایەتی سیاسی لە ماڵەكەی خۆی لە سلێمانی ئەنجامدا و لەنێو ئەو وێنانەی كە بڵاوكرانەوە وێنەی دەركەوتنی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە پشكی گۆڕان و مام ڕۆستەم هەڵسوڕاوی دیاری ئەو بزووتنەوەیە لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوە.

.

لەبارەی ئامادەبوونیان لەو ئێوارە خوانەدا، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند:”ئەو دانیشتنە بەبۆنەی داوەتێكی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلییەوە بووە بۆ یەكە ئیدارییەكانی سلێمانی و دانیشتنێكی دۆستانە بووە”.

.

لەبارەی كاردانەوەی دەركەوتنیان لەو ئێوارە خوانە و ئەو رەخنانەی لەو بارەیەوە رووبەڕوویان كراوەتەوە، هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاماژەی بەوە كرد، چیتر ناكرێت بە نەفەسی دووبەرەكی كار بكەین و پێویستە سەرجەم لایەنەكانی هەرێم لەیەكتر نزیكببنەوە.

.

بەگرنگیشیزانی كە بەتایبەتی گۆڕان و پارتی و یەكێتی هێندە نزیكبن وەك یەك تیم لە كابینەی نوێی حكومەت كار بكەن پێكەوە.

.

چالاك موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان رەتیكردەوە ئەو دەركەوتنە وەك دانیشتنێكی سیاسی نێوان گۆڕان و یەكێتی وێنا بكرێت و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەو دانیشتنە هیچ پەیوەندییەكی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەبووە.

.

وتیشی “دانیشتنێكی دۆستانە بووە، بەتایبەت كە مام ڕۆستەم هاوڕێیەكی كۆنی كۆسرەت ڕەسوڵە و هەڤاڵ ئەبوبەكریش پارێزگاری سلێمانییە”.

.

سەبارەت بەنزیكبوونەوەی حزبەكەی و یەكێتی، ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ئاماژەی بەوە كرد، هیچ نزیكبوونەوە و پەیوەندییەكی فەرمی لەنێوان ئەوان و یەكێتیدا نییە، چونكە چوار ڕێكەوتن لەنێوانیاندا هەیە و یەكێتی پێشێلی كردوون.

.

دەركەوتنی هەڤاڵ ئەبوبەكر و مام رۆستەم لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی لە كاتێكدایە كە لەدوای تەقەكردن لە بارەگای سەرەكی بزوتنەوەكە لە شاری سلێمانی هەموو دانیشتن و گفتوگۆیەكی لەگەڵ یەكێتی هەڵپەسارد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل