fbpx
Shadow Shadow

 دەربەندیخان.. مزگەوتێک ئاگری گرت و بەشێکی بە تەواوی سووتا

13:35 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد

لەقەزای دەربەندیخان مزگەوتێک، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگری گرت و بەشێکی بە تەواوی سووتا، مامۆستای مزگەوتەکە داوا دەکات بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیان، لیژنەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕەوانە بکات.

.

ڕووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ 2ی ئەیلوولى 2019، لە مزگەوتی “ئیخلاس”ی قەزاکە ڕوویداوە بەهۆیەوە بەشێکی مزگەوتەکە بە تەواوی سووتاوە.

.

ناسح مەلا حەسەن قائیمقامی دەربەندیخان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبای یەکێک لە پانکەکانەوە کەوتووەتەوە، لەبەرئەوەی زۆر گەرم بووە گڕی گرتووە و دواتر ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە.”

. دەربەندیخان.. مزگەوتێک ئاگری گرت و بەشێکی بە تەواوی سووتا

ناسح مەلا حەسەن وتی: “ئەو شوێنەی ئاگرەکەی لێکەوتوەتەوە، شوێنی نوێژی هەینی ژنان بووە و نزیکەی 250 نوێژ خوێن تێیدا دەیانتوانی نوێژ بکەن، تیمەکانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان زوو گەیشتونەتە شوێنێ ڕوداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن”.

.

قائیمقامی دەربەندیخان وتیشی: “قسەم لەگەڵ مامۆستای مزگەوتەکە کردووە و پێی وتوین کە ڕوداوەکە تەنها شۆرتی کارەبا بووە و هیچ هۆکاریکی دیکە نەبوە، لە ڕۆژانی داهاتوشدا پەیوەندی دەکەن بە بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی گەرمیانەوە بۆ ئەوەی لیژنەیەک بنێرن بە مەبەستی خەمڵاندنی زیانەکان و نۆژەنکردنەوەی.”

 دەربەندیخان.. مزگەوتێک ئاگری گرت و بەشێکی بە تەواوی سووتا

بەپێی ئەو وێنانەی دەست ناس کورد کەوتووە، بەهۆی ئاگرەکەوە چەند قورئانێکی پیرۆز، ژمارەیەک کتێبی ئاینی ،فەرش، ساردکەرەوەکان و سەقفی مزگەوتەکە بەتەواوی سووتاون.

 دەربەندیخان.. مزگەوتێک ئاگری گرت و بەشێکی بە تەواوی سووتا  دەربەندیخان.. مزگەوتێک ئاگری گرت و بەشێکی بە تەواوی سووتا  دەربەندیخان.. مزگەوتێک ئاگری گرت و بەشێکی بە تەواوی سووتا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل