fbpx
Shadow Shadow

دەربەندیخان.. لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانى دیکەش برینداربوون

09:18 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى دەربەندیخان – وارماوا ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا و دوو کەسى دیکەش برینداربوون.

.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر حەوتى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لەنزیک گوندی بیرکێ ڕوویداوە، بەهۆى پێکدادانى ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگرى جۆری ڤاڵڤۆ کە لەسلێمانییەوە بۆ دەربەندیخان ڕۆشتووە، لەگەڵ ئۆتۆمبیلێکى بارهەڵگرى کیادا کە لە دەربەندیخانەوە بۆ سلێمانی ڕۆشتووە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆی دەرچونی هەڵەی کیاکەوە، پێکدادانی ڕوبەڕوو دروستبووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستداوە و دوو کەسى دیکەش برینداربوون.

.

دواى ڕووداوەکە تیمەکانى هاتوچۆ هێڵکارییان بۆ شوێنى ڕووداوەکە کرد و ئۆتۆمبێلەکانیش کە زیانى زۆریان بەرکەوتووە، گواسترانەوە بۆ گۆڕەپانى تایبەت بە هاتوچۆ.

دەربەندیخان.. لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانى دیکەش برینداربوون

دەربەندیخان.. لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانى دیکەش برینداربوون

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل