fbpx
Shadow Shadow

دەربەندیخان؛ لە وەرگەڕانى مینی پاسێک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 19ی دیکە برینداربوون

11:49 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ئۆتۆمبێلێکی جۆری “مینی پاس” لە شاخی بەرانان لە دەربەندیخان کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 19 کەسی دیکە برینداربوون، کە سەرجەمیان ئەندامی دوو خێزانن.

.

ڕێژەن بورهان، وتەبێژی هاتوچۆی دەربەندیخان بە ناس کوردی ڕاگەیاند : ” سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (هەینى) ئۆتۆمبێلێکی مینی پاس لە شاخی بەرانان کەوتە خوارەوە کە سەرنشینەکانی خەڵکی دیالە بوون و بۆ گەشت چووبونە سەیرانگای ئەحمەد ئاوا”.

.

وتیشی، سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە سەرجەمیان ئەندامی دوو خێزانن و خزمی یەکترن، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دوو کەسیان گیانی لەدەستداوە و 19 کەسی دیکەیان برینداربوون، کە 12یان منداڵن و تەمەنیان لەنێوان یەک ساڵ و  13 ساڵانە.

.

وتەبێژی هاتوچۆی دەربەندیخان روونیکردەوە، برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوون.

.

ڕێژەن بورهان جەختى کردەوە، ڕووداوەکە لە ئەنجامی تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکەوە بووە، لە ئەنجامدا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لە شاخەکە کەوتووەتە خوارەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل