Shadow Shadow

دەربەندیخان؛ خوشك و برایه‌كی دووانه‌ نمرەكانیان وەك یەكە

14:46 دوو شه‌ممه‌ 24 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

دوو خوێندکاری دوانەی 12ی ئامادەیی لە قەزای دەربەندیخان، کۆ نمرەی وانەکانیان وەک یەکە.

.

شەوی ڕابردوو، نمرەی پۆله‌ کۆتاکان، لەهەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا و لە مەراسیمێکیشدا لە هەولێر، خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ خوێندکارە یەکەم و دووەم و سێیەمەکان ڕێکخراو لە وتەیەکیشدا پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، ڕێژه‌ی دەرچوون لەمساڵدا لەسەدا 46 بووە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو ئەو ڕێژەیە لەسەدا 26 بووە.

.

لەنێو هەموو نمرە بەرزەکان و خوێندکارە سەرکەوتووەکانیشدا، چیرۆکی دوو خوشک و برای دووانە بووەتەجێی سەرنجی هاووڵاتیان، ئەوانیش ڤان ڕۆستەم ئەحمەد و  ئاکام ڕۆستەم ئەحمەدن کە هەردووکیان لە قۆناغی 12ی ئامادەین و وەک یەک نمرەکانیان بۆ هاتووەتەوە.

.

ئەو دوو خوشک و برایە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن و هەردووکیان نمرەی 94یان بەرکەوتووە، ئەو خوشک و برایە 13 ساڵە شان بەشانی یەک دەخوێنن و لە قۆناغەکانی ڕابردووشیاندا هەمیشە نمرەکانیان وەک یەک بووە و هەردەم هەنگاوەکانیان وەک و یەک ناوە.

.

ئاڤان و ئەحمەد، ئەمساڵ دووەم ساڵیان بووە لە پۆلی 12ی ئامادەیی و ساڵی ڕابردوو هەردووکیان کۆنمرەکانیان 85 بووە، بەڵام ئەو نمرەیەیان لەئاستی تواناکانی خۆیان نەدیووە و خۆیان هێشتووەتەوە بۆ ئەمساڵ، ئەمساڵیش وەک یەک هەردووکیان یەک نمرەیان دووبارە بەدەستهێناوەتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل