Shadow Shadow

دەرباز كۆسرەت هۆکاری کشاندنەوەی کاندیدبوونی لە کابینەی نوێ ئاشکرا دەکات

23:42 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ‎وەزیری ئاوەدانكردنەوە نیشتەجێكردنی هەرێم، هۆکاری کشانەوەی لە کابینە نوێی حکومەتی هەرێم ئاشکرا دەکات کە دوێنێ لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەکەیەوە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی وەزاری کاندید کرا.

.

دەرباز کۆسرەت، لە ڕاگەیەنراوێکدا سوپاسی ئەو متمانەیە دەکات ئەندامانی سەرکردایەتی حزبەکەی پێیان بەخشیوە تا یەكێك بێت لە ئەندامانی تیمی پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی یەكێك لە پۆستە وەزارییەكان بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

.

دەرباز کە ئێستا وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنە لە کابینەی هەشتەم، ڕایگەیاندووە، “لە ڕوانگەی هەستكردن بە لێپرسراویەتی بەرامبەر بە هەڤاڵانیان و كادیرو ڕێكخستنەكان لە سنووری جوگرافی پارێزگای هەولێر، بە باشیزانیوە ئەو دەرفەتە بداتە یەكێك لە كادیرە پێشكەوتووەكانی شارەكەی لە هەولێر.”

.

دەشڵێت: “هەموو لایەك لەوە دڵنیا دەكاتەوە، وەك هەمیشە هاوكارو پشتیوان دەبێت بۆ قوباد تاڵەبانی و تیمە وەزارییەكەیان لە كابینەی نوێی حكومەت.”

 

کاندیدکردنی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لەکاتێکدابوو، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵی براشی کە لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەکێتیە لە هەولێر، لەناو حزبەکەیدا بەفەرمی کێبرکێی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی دەکرد بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل