fbpx
Shadow Shadow

دەنگى تەقینەوەیەک لە چیاى ئەزمەڕ بیسترا و “دوو کەس گیانیان لەدەستدا”

18:03 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

کەمێک لەمەوبەر دەنگى تەقینەوەیەک لە چیاى ئەزمەڕ لە سلێمانى بیسترا و بەهۆیەوە “دوو کەس گیانیان لەدەستدا”.

.

سەرچاوەیەک لە سەنتەرى هەماهەنگى پەیوەندییەکانى سلێمانى (جەى. سی. سی) بە ناس کوردى ڕاگەیاند “ئاگادارکراونەتەوە کە دەنگى تەقینەوەیەک لەچیاى ئەزمەڕ بیستراوە و دوو تەرمیش لەشوێنەکە دۆزراوەتەوە”.

.

وتیشى “تائێستا نازانرێت هۆکارى تەقینەوەکە چى بووە”.

دەنگى تەقینەوەیەک لە چیاى ئەزمەڕ بیسترا و "دوو کەس گیانیان لەدەستدا"

هاوکات یاد نەقشبەندى وتەبێژى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، دوو تەرم لە شوێنى ڕووداوەکەیە.

دەنگى تەقینەوەیەک لە چیاى ئەزمەڕ بیسترا و "دوو کەس گیانیان لەدەستدا"

لەئێستادا هێزەکانى ئاسایش و پۆلیس چونەتە شوێنەکە و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لەو بارەیەوە.

.

چەند کەسێک کە لەنزیک شوێنى تەقینەوەکە دوکانیان هەیە بە ناس کوردیان ڕاگەیاند، گوێیان لەدەنگى تەقینەوەکە بووە و دواتر دوو تەرمیان بینیوە کە لەشوێنەکە کەوتووە.

دەنگى تەقینەوەیەک لە چیاى ئەزمەڕ بیسترا و "دوو کەس گیانیان لەدەستدا"

پەیامنێرى ناس کورد لە شوێنى ڕووداوەکە هەوڵیدا لێدوانى بەرپرسانى پۆلیس وەربگرێت، بەڵام ڕەتیانکردەوە هیچ لێدوانێک بدەن و وتیان کە دۆسیەکە لاى ئاسایشە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل