Shadow Shadow

دەتوانن لێرەوە ئەنجامەکانى پۆلەکانى 12ى ئامادەیی و 9ى بنەڕەتى وەربگرنەوە

21:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى پەروەردەى هەرێمى کوردستان، ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلەکانى 12ى ئامادەیی و 9ى بنەڕەتى و ناوى یەکەمەکانى سەر هەرێمى کوردستانى ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا خوێندکاران دەتوانن لە ڕێگەى لینکێکەوە ئەنجامەکانیان وەرگرنەوە.

.

لەبارەى ڕێژەى دەرچوون لە هەرێم کوردستان پشتیوان سادق، وەزیرى پەروەردە ڕایگەیاند، ڕێژەى دەرچونى گشتى بریتییە لە 46% ئەوەش لە کاتێکدایە ساڵى ڕابردوو ئەو ڕێژەیە 28% بووە.

.

وەزیرى پەروەردە ئاماژەى بەوەشکرد: “سێ هەزار خوێندکار لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان، نمرەکانیان لەنێوان 90 بۆ 100 نمرەدایە، کە بەدواداچوونمان کردووە، هەمویان منداڵى خەڵکى هەژارن”.

.

دەتوانن ئەنجامەکانى پۆلى 12ى ئامادەیی لێرەوە بدۆزنەوە

دەتوانن ئەنجامەکانى پۆلى 9ى بنەڕەتى لێرەوە بدۆزنەوە

.

لە گەڵ ڕاگەیاندنى ئەنجامەکاندا، پشتیوان سادق داوای لە دایکان و باوکان کرد، فشار لەسەر خوێندکارەکانیان دروست نەکەن، وتیشی، لیژنەی باڵای ئەزموونەکان سەربەخۆیی تەواویان هەیە و کەس دەستوەردان لەکاروبارەکانیاندا ناکات.

.

لەبارەی هەڵەی برسیارەکانەوە، وەزیرى پەروەردە وتی، لیژنەی باڵای ئەزموونەکان قەرەبووی ئەوەی کردووەتەوە.

.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە، لە تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکاندا، 115 هەزار و 949 خوێندکاری پۆلی 12 بەشدارییان کردووە، لە تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلی 9ی بنەڕەتیشدا 118 هەزار و 383 قوتابی بەشداربوون.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل