fbpx
Shadow Shadow

“دەبێت ئەمساڵ زیادەى سەر کارتی مۆبایل نەمێنێت چونکە نوێ نەکراوەتەوە”

23:32 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕایگەیاند، لەئێستادا ئەو باجەى لەسەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت و بلیتی فڕۆکە هەیە نایاساییە و لە چوارچێوەی یاسای بودجەى گشتیی ساڵای پێشوودا بووە، ئێستا دەبێت لاببرێت.

.

ئەمرۆ سێشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2020، ئەحمەدی حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک دەڵێت، “بەهۆی ئەوەى یاسای بودجە هەموارنەکراوەتەوە و یاسای ساڵی 2019یش کۆتایی هاتووە، بۆیە دەبێت حکومەت ئەو زیادەیە وەرنەگرێت و کۆمپانیاکانى پەیوەندیش ئەو زیادەیە نەخەنە سەر کارتەکان.”

.

دەشڵێت، “بۆ ئەو مەبەستەش لەڕێگەى گروپی (واتسئەپ) لیژنەى داراییەوە سەرۆک و ئەندامانم ئاگادارکردووەتەوە و وەڵامەکەشم وەرگرتووەتەوە.”

.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە پۆستەکەیدا وێنەى ئەو نامانەى داناوە کە لە واتسئەپەوە بۆ سەرۆک و ئەندامانى لیژنەکەى ناردووە و تێدا، هەیسەم ڕەمەزان جبوری، سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت، “بەڵێ لەلایەن دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانەوە ئاگادارکراوینەتەوە و دەمەوێت کۆبوونەوەیەکمان هەبێت بۆ بڕیاردان لەو بارەیەوە.”

 

"دەبێت ئەمساڵ زیادەى سەر کارتی مۆبایل نەمێنێت چونکە نوێ نەکراوەتەوە" "دەبێت ئەمساڵ زیادەى سەر کارتی مۆبایل نەمێنێت چونکە نوێ نەکراوەتەوە"

لە لایەکی ترەوە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانلەڕێگەى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە داوای کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل دەکات.

.

ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، نوسراوێکیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کردووه‌بۆ ئەوەى ئاڕاستەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بکرێت و تێیدا داوای کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل بکات.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل