fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دێرەزۆر؛ خۆپیشاندان “دژى میلیشیا چەکدارەکانى ئێران” بەڕێوەچوو

08:42 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاند، دوێنێ لەپارێزگاى دێرەزۆرى ڕۆژئاواى سوریا خۆپیشاندان بۆ دەرکردنى میلیشیا چەکدارەکانى ئێران بەڕێوەچووە و خۆپیشاندەران پشتیوانی خۆیان بۆ حەلەب دەربڕیوە کەبۆمبارانکراوە لەلایەن سوپاى سوریا و میلیشیاکانییەوە.

.

ڕوانگەى سورى ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، خۆپیشاندەران لەناوچەى پیشەسازى کۆبونەوتەوە و پاشان بەرەو باکورى شارەکە ڕۆشتوون.

.

باس لەوەش کراوە، خۆپیشاندانى هاوشێوە لەشارۆچکەکانى شەحێل و ئەبو حومام بەڕێوەچووە و داواى دەرکردنى میلیشیا چەکدارەکانى ئێران لەو ناوچانەش کراوە.

.

بەپێى زانیارییەکانى ڕوانگەى سورى بۆمافەکانى مرۆڤ، دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى، میلیشیا چەکدارەکانى ئێران لەناوچەى دێرزۆر و چەند ناوچەیەکى ترى ئەو وڵاتەدا دەستیان کردووەتە جمجۆڵى ناڕێکخراو و سەرلێشێواویان پێوەدیارە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل