fbpx
Shadow Shadow

دیمەنێکی “سەخت” لە کەربەلاوە.. شەوێکی نوێی خوێناوی

08:25 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو جارێکی تر خۆپیشاندانی خەڵکی کەربەلا بەڕێوەچوو، چالاکانی مەدەنیش گرتەی ڤیدیۆیی ناو یەکێک لە خێمەکانى فریاکەوتنیان بڵاوکردەوە کە “بوونی چەندین بەرکەوتوو بە فیشەک و شەوێکی خوێناوی” دەردەخات.

.

لە ڤیدیۆکەدا کە بە موبایلی یەکێک لە خۆپیشاندەران گیراوە دەردەکەوێت “گەنجێکی خۆپیشاندەر خوێن لە سەری دەڕوات لەکاتێکدا هاوڕێکانی دەیانەوێت فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بکەن، بەڵام تا ئێستا دیار نییە دۆخی تەندروستی ئەو خۆپیشاندەرە چۆنە.”

.

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، “دوای خۆپیشاندەران بەشێک لە ڕێگا و پردەکانی شاریان گرتووە، هێزە ئەمنییەکان بە تەقە و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردووەتەسەر خۆپیشاندەران و باس لە بوونی کوژراو و بریندار دەکرێت لە ڕیزی خۆپیشاندەران.”

.

هاوکات هەر شەوی ڕابردوو، چەند چەکدارێکی نەناسراو گەنجێکی تریان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاردا کوشت بەبێ ئەوەى بەرپرسانی ئەمنی شارەکە هیچ ڕونکردنەوەیەک بدەن.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل