fbpx
Shadow Shadow

دیمه‌نی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوه‌وه‌.. هێزێكی زۆر به‌ چه‌كه‌وه‌ خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ 

13:33 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس كورد-

خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان له‌ به‌غدا سوتاند و هێزێكی سه‌ربازیش بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌كه‌ ده‌چن.

.

به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤییدیۆییانه‌ی كه‌ ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه‌ له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هێزێكی چه‌كدار هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌ر به‌ گه‌یشتنی خۆپیشانده‌ران بۆ ناو بینای باڵیۆزخانه‌كه‌ بگرن.

.

ناردنی هێزی زیاتر بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وت و خۆپیشانده‌ران به‌شێك له‌ دیواری باڵیۆزخانه‌كه‌یان سوتاند و كه‌وتنه‌ به‌ردبارانكردنی.

.

به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ی كه‌ ده‌ست ناس كورد كه‌وتوون به‌شێكی زۆر له‌ سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌وانه‌ (مه‌هدی موهه‌ندیس، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی و فالح فه‌یاز) له‌نێو خۆپیشاندانه‌كاندان.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە) ژمارەیەک هاووڵاتی و لایه‌نگری حه‌شدی شه‌عبی لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوەڕاستى بەغدا گردبوونەوە و مانگرتنى کراوەیان ڕاگەیاند تا باڵیۆزخانەکە دادەخرێت، ئەوەش وەکو ناڕەزاییەک بەرانبەر هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر کەتائیبى حزبوڵا لە قائیم.

.

بەپێی چەند وێنە و گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست ناس کورد کەوتووە، دەردەکەوێت کە ژمارەیەک کەس لەنزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا رێپێوان دەکەن، لە چوارچێوەى مەراسیمى تایبەت بە بەخاکسپاردنى قوربانیانى هێرشەکەى ئەمریکا.

.

لە وێنە و ڤیدیۆکاندا ژمارەیەک کەس دەردەکەون کە لەبەردەم بەربەستى دەرەوەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا گردبوونەتەوە و ئاڵاى حەشدى شەعبى و کەتائیبى حزبوڵایان بەرزکردووەتەوە و خێمەیان هەڵداوە و داواى کردنە دەرەوەى هێزەکانى ئەمریکا و داخستنى باڵیۆزخانەکە دەکەن.

.

شه‌وی یەکشەممە هێزه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی حزبوڵای سه‌ر به ‌حه‌شدی شه‌عبی له ‌پارێزگای ئه‌نبار و له ‌سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا بۆردومان كرد، به هۆیه‌وە 25 چه‌كدارى ئەو گروپە کوژران و دەیانیش برینداربوون.

.

هێرشەکەى ئەمریکا کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا و بەرپرسانى ئەمریکا جەختیان کردەوە هێرشەکان پەیامێک بوون بۆ ئێران.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل