Shadow Shadow

"زیاتر لە 39 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە"

دیلۆیت: لە سێ مانگى کۆتایی ساڵى 2018دا هەرێم بە بەهاى زیاتر لە دوو ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتووە

11:09 پێنج شه‌ممه‌ 30 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

کۆمپانیاى دیلۆیت کە سەرقاڵى وردبینى کردنى داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستانە ڕاپۆرتى شەشەمى لەبارەى داهاتى نەوتى هەرێم بڵاوکردەوە، ڕاپۆرتەکەى دیلۆیت تایبەتە بە وردبینى مانگەکانى 10و11و12ى ساڵى 2018.

.

کۆى داهاتى نەوتى هەناردەکراو و نەوتى (كۆندێنسەیت) بۆ ئەو سێ مانگەى دیلۆیت وردبینى بۆ کردووە، بریتی بووە لە دوو ملیار و 149 ملیۆن و 809 هەزار و 775 دۆلار، کە فرۆشى 39 ملیۆن و 215 هەزار 669 بەرمیل نەوتى هەناردەکراو و 549 هەزار و 249 بەمیل نەوتى (كۆندێنسەیت) بووە.

.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە تێکڕاى نرخى فرۆشى یەک بەرمیل نەوت کراوە کە لە سێ مانگى کۆتایی ساڵى 2018دا یەک بەرمیل نەوتى خاوى هەرێم بە 54.197 دۆلار فرۆشراوە.

.

دیلۆیت ئاماژەى بەوەشکردووە، پوختەى ئەو پارەیەى لە فرۆشتنى نەوتى ئەو سێ مانگەدا دەستى حکومەتى هەرێم کەوتووە بریتییە لە یەک ملیار و 96 ملیۆن و 478 هەزار و 527 دۆلار، لەگەڵ وەرگرتنى پێشەکى بە بڕى 86 ملیۆن دۆلار لە کڕیارانى نەوتى هەرێم ئۆ ئەوەى لە داهاتوودا نەوت بکڕن.

.

ڕاپۆرتى دیلۆیت بۆ وردبینى داهاتى نەوتى سێ مانگى کۆتایی ساڵى 2018:

http://cabinet.gov.krd/uploads/documents/2019/q4/Q4_2018_Public_Report.pdf

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل